|
پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی
فه‌ره‌نسی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران بۆ خۆیان كێش
ده‌كه‌ن |
|
[16:20 , 17 Sep
2006] |
|
PNA ـ دوای ئه‌وه‌ی رۆك جۆنی
هالیدای گۆرانیبێژ له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تی چووه پاڵ نیكۆڵای ساركۆزی راستڕه‌و
ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران پاڵپشتی
بۆ پاڵێوراوی سۆسیالیستی سیگۆڵ روایال
دووپاكردووه. له نێو ئه‌و ناوانه‌ی كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پالپشتی له روایال ده‌كه‌ن ئیلی سیمۆنی گاڵته‌جاڕ و جۆن فرانسوای ده‌رهێنه‌ر فه‌رد فارگاسی نووسه‌ر ده‌بینرێت. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گۆرانیبێژی فه‌ره‌نسی لام گوتی:" ئه‌گه‌ر ژنان پێشه‌وایه‌تی جیهان بكه‌ن ، هه‌موو جوانه‌یه‌كی ئه‌و جیهانه ده‌بینین ....ده‌سه‌لاتی پیاوان ده‌سه‌ڵاتێكی شێتانه و توندوتیژه و په‌شێوی لێده‌كه‌وێته‌وه. |