هونه‌رمه‌ند جانێ به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی میوزك له‌ فه‌ره‌نسا ده‌كات
[15:32 , 22 Sep 2006]
PNA- زانا قاسم دزه‌یی/ هه‌ولێر- هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ جانێ، له‌ 3ی مانگی داهاتوو وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی میوزیك ده‌كات له‌ فه‌ره‌نسا كه‌ ساڵانه‌ ئه‌نستیتۆی كورد له‌ پاریس رێكیده‌خات.
هونه‌رمه‌ند جانێ پار ساڵ به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه‌ كرد و توانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنێ، ئه‌م جاره‌ش به‌ چه‌ند گۆرانیه‌كی نوێی به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه‌ ده‌كات، چاوه‌رِێ ده‌كرێت له‌ دوای ئه‌م فیستیڤاڵه‌ سه‌ردانی كوردستانی باشور بكات.
جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ دوایین به‌رهه‌می جانی ئه‌لبومی (فه‌گه‌ره‌)یه‌، كلیپی (ئه‌ڤرین)ی له‌م ئه‌لبومه‌ له‌ دوبه‌ی كلیپ كردووه‌.