|
دوو ئه‌کته‌ری سینه‌مای هۆلیۆد له فیلمی (کوردستان وڵاتی بێنه‌وایان)
دا به‌شداریده‌كه‌ن
|
|
PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ دوو ئه‌کته‌ری ناودار و هه‌ڵکه‌وتووی
سینه‌مای هۆلیۆد به‌ناوی (سۆفیا لۆرن) و (شۆن کانری) له فیلمی"
کوردستان وڵاتی بێنه‌وایان" دا، به‌شداریده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆڕتێکی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌لمانی ئه‌م فیلمه که بڕیاروایه له باشووری کوردستان وێنه‌ی بگیرێت، چیرۆکی چاره‌نووسی گه‌لی کورد و ئه‌و به‌ڵا و كاره‌ساتانه‌ی که تا پێش رووخانی رژیمی سه‌دام به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه هاتووه بۆ بینه‌ر ده‌گێرێته‌وه. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: بۆ دروستکردنی ئه‌م فیلمه بڕی زیاتر له 20 ملیۆن یۆرۆ ته‌رخان کراوه و چاوه‌روانیش ده‌کرێ 3500 هونه‌رمه‌ندی ژن و پیاو، وه‌ک ئه‌کته‌ر تێدا به‌شداری بکه‌ن. هه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یاند: فیلمی کوردستان وڵاتی بێنه‌وایان تا ساڵی2008 کۆتایی پێی دێت و به‌شێک له‌کاری وێنه‌گرتنه‌که‌ی له قه‌راخ زه‌ریاچه‌ی "وان" و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شاخه‌کانی ئاراراتی تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت. |