|
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له
هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد
|
|
|
[15:21 , 20 Sep 2006]
|
|
له سه‌ره‌تای ئه‌م كۆنگره‌یه (ئه‌حمه‌د سالار) نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وتارێكی خوێنده‌وه و ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی، به‌كۆنگره‌ی یه‌كبوونی سه‌رتاسه‌ری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌قه‌لمدا، هه‌روه‌ها دڵته‌نگی و غه‌مگینی خۆی بۆ هه‌واڵی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی هونه‌رمه‌ندان (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و دیاری قه‌رداغی و عادل مه‌حه‌مه‌د) ده‌ربڕی كه له‌رێگای هاتنیان بۆ هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌شداریبكه‌ن. دواتر (فه‌ره‌یدون دارتاش) سه‌رۆكی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وته‌ی خۆی به‌ناوی هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌بێته مایه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، دواتر پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان به‌م بۆنه‌یه‌وه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆیان خواست، پاشان له‌لایه‌ن تیپی هونه‌ری میللی سلێمانی تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ركێ به‌ناوی (خاك) پێشكه‌شكرا. دواتر تیپی هونه‌ری هه‌ولێر چه‌ند تابلۆیه‌كی تری هه‌ڵپه‌ركێیان نمایشكرد. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌مرِۆ ئێواره دانیشتنی دووه‌می رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره ده‌ست پێده‌كات و سه‌به‌ی كاتژمێر 10ی به‌یانی دانیشتنی رۆژی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات. له لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار سه‌باره‌ت به‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه بۆ په‌یامنێر دوا: ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه ئاواتی له‌مێژینه‌ی هونه‌رمه‌ندان بوو، ئه‌مرِۆ كه له سایه‌ی ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه‌ی كه كوردستانی گرتۆته‌وه ده‌بینین هونه‌رمه‌ندانی كورد لێره‌دا كۆبونه‌ته‌وه، یه‌ك ریز و یه‌ك ده‌نگن بۆ ره‌خساندنی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ هونه‌ری كوردی و هونه‌رمه‌ندانی كورد. |