|
سه‌ندیكا و یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان یه‌ك ده‌گرنه‌وه
|
|
[10:29 , 20 Sep 2006]
|
|
PNA – دوابه‌داوی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له نێوان سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی
كوردستان و یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و گفتوگۆ له سه‌ر چۆنیه‌تی
یه‌كگرتنه‌وه‌یان، بڕیاره ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا یه‌كێتی
و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان یه‌ك بگرنه‌وه.
دوابه‌داوی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو ئیداره‌ی كوردستان و له به‌رده‌وامی یه‌كگرتنه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌ندیكا و یه‌كێتی كوردستان، بڕیاروایه كاتژمێر 10:30ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) له هۆڵی رۆشنبیری هه‌ولێر، سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان یه‌ك بگرنه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به په‌یامنێری راگه‌یاند كه بڕیاروایه فه‌ره‌یدوون دارتاش ببێته نه‌قیبی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ئه‌حمه‌د سالاریش ببێت به جێگری نه‌قیب. |