|
دیدارێكی هونه‌ری تایبه‌ت له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ند شوان چاوشین به‌رِێوه‌به‌ری كه‌ناڵی (كوردتیڤی) كه‌ندا
|
|
|
[15:31 , 21 Sep 2006]
|
|
له دستپێكدا سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری خۆی هونه‌رمه‌ند شوان چاوشین گوتی: كاری هونه‌ریم بۆ ساڵانی كۆتایی حه‌فتاكان ده‌گه‌رِێته‌وه، ئه‌وكاته‌ی ئه‌ندامێكی چالاك بووم له كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كورد له هه‌ولێر، وه‌كو ئه‌كته‌ری شانۆ به‌شداری زۆربه‌ی شانۆگه‌ریه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌م كردووه، وه‌ك شانۆگه‌ری (قه‌ڵ و رووته، بووكی به‌فر، پرسیار، ته‌رازوو و چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی تر)، هه‌موو ئه‌م شانۆگه‌رییانه كاتی خۆی له هۆڵی گه‌ل له هه‌ولێر نمایشكراون. له ساڵی 1982 له ستۆكهۆلم مامۆستای هونه‌رمه‌ند ته‌ها باراوی شانۆگه‌ری (ئادابا دیرهێنا) كه من رۆلی ئادابام ده‌بینی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له وڵاتی سوید ئه‌م شانۆگه‌ریه پێشكه‌شكرا، دوای ئه‌م شانۆگه‌ریه به‌ره‌و وڵاتی كه‌نه‌دا رۆیشتم و بۆ ماوه‌یه‌ك له هونه‌ر دابرِام. ئێستاش من به‌رِێوه‌به‌ری كه‌ناڵی (kurd tv) كه‌نه‌دام، له ته‌ك ئه‌وه‌ش هه‌وڵمداوه له رێگه‌ی كامێراكه‌مه‌وه خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی بكه‌م. سه‌باره‌ت به خوێندنی خۆی له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رِێزی گوتی: من كاتێك له كوردستان بووم، پۆڵی شه‌شی زانستیم ته‌واو كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ره‌وشی ناله‌باری سیاسی كوردستان بووم به پێشمه‌رگه. به‌ڵام دواتر له وڵاتی كه‌نه‌دا خۆشبه‌ختانه هه‌ڵێكم بۆ ره‌خسا كه له بواری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فزیۆنی بخوێنم، جگه له‌مه‌ش من ده‌رچووی (ئه‌كادیمیای كۆلۆمبیا) و ده‌رچووی (كه‌نه‌دا كۆرسی كێیشم)، له بورای روناكی به جیا خوێندومه. ده‌رباره‌ی مێژووی دامه‌زراندن و به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی kurd tv كه‌نه‌دا، چاوشین گوتی: kurd tv كه‌نه‌دا له 1/7/2002 ده‌ستی به په‌خش كردن كرد و تاكو ئه‌مرِۆ چوار ساڵ زیاتره له په‌خش به‌رده‌وامه. به‌رنامه‌كانیشمان زیاتر بۆ ناساندنی فه‌رهه‌نگی كوردیه بۆ كه‌نه‌دیه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه كه هه‌ر له ناساندنی جل و به‌رگی جوانی كوردیه‌وه بگره تا خواردنه خۆشه‌كانی كوردی و موزیك گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێی كوردی و یاده‌وه‌ریه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان. هه‌روه‌ها ئامانجێكی ترمان هه‌یه ئه‌وه‌یش پشتیوانی لاوانی كورده له پێشكه‌وتنه‌كانیان و چالاكییه‌كانیاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به لاوانمان هه‌یه، كه چالاكییه‌كانی لاوان دگرته خۆ و گرفت و پێداویسته‌ییه‌كانیان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م كۆمیته‌ی كورد و كار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها حیزبه كوردستانییه‌كان باس و خواسی خۆیان تێدا ده‌كه‌ن و كورده‌كان له هه‌ر بانگه‌وازێك هه‌یان بێت ئاگادارده‌كه‌نه‌وه. kurd tv شانازی به‌وه ده‌كات كه هه‌موو حیزبه كوردستانیه‌كان به جیاوازی قسه‌كانی خۆیان تێدا ده‌كه‌ن و دۆستی هه‌مووشیانه. بێگومان ئامانجی ترمان له هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه، به كورتیه‌كه‌ی له دوای هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ئامانجێكمان هه‌یه. (شوان چاوشین) سه‌باره‌ت به‌و كاره هونه‌ریانه‌ی له بواری ده‌رهێنان و كلیپ كردن ئه‌نجامیداوه، گوتی: تا ئێستا فیدیۆ كلیپم بۆ هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی، چۆپی فه‌تاح، فاتێ، ره‌شید فایزنیجاد، ده‌رون و زۆر گۆرانیبێژی تر كردووه، جگه له‌وه‌ش له ماوه‌یه‌كی كورتی پێش ئێستا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند كوردۆ جه‌لالی 14 فیدیۆ كلیپی مناڵانمان ده‌رهێنا، سه‌رجه‌م ئه‌م كلیپانه من كردوومه وتا ئێستا سه‌رجه‌م كلیپه‌كانم ده‌گاته نزیكه‌ی 40-50 كلیپ، مافی خۆشمه ئه‌وه بڵێم كه هه‌موو ئه‌و كلیپانه ته‌نها له پێناو خزمه‌ت كردنی هونه‌ری كوردی ئه‌نجاممداوه. ده‌رباره‌ی فیلم ده‌رهێنان تا ئێستا جگه له دوو كاری دیكۆمێنتی هیچ فیلمێكم ده‌رنه‌هێناوه، به‌ڵام ئێستا فیلمێكم له‌به‌رده‌سته كه باس له ژیانی كورده‌كانی كه له كه‌نه‌دا ده‌ژین، ده‌كات كه چۆن له نێوان كلتوری ره‌سه‌نی خۆیان و كلتوری تازه له كه‌نه‌دا له ملمڵانێدان به تایبه‌تی لاوان ... مانگی رابردوو به نیازبووین ده‌ست به‌م فیلمه بكه‌ین به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێك گرفت دوا كه‌وت و به‌و هیوایه‌یه‌ن له مانگی 10 ده‌ستی پێبكه‌ین. هه‌روه‌ها به‌رِێزی گوتی: من وه‌كو به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ر كارم بۆ كه‌ناڵێكی كه‌نه‌دی كردووه، كه kurd tv له رێگه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه، له پاڵ ئه‌وه‌شدا كلیپه‌كانم له tvیه كوردیه‌كان بڵاوبۆته‌وه ئه‌ویش به‌شداری من له‌گه‌ڵیان نیشانده‌دات. هه‌روه‌ها من بۆ یارمه‌تیدانی دامه‌زراندنی Rojhelat tv بۆ ماوی سێ مانگ سه‌فه‌رم بۆ ستۆكهۆڵم كرد، هه‌روه‌ها له‌ده‌سته‌ی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی Rojhelat tvبۆ راپه‌رِاندنی كاره‌كان كارم كردووه، جگه له‌مه‌ش وۆركشۆپێكم بۆ هه‌ندێك له لاوه‌كانی به‌رِێوه‌ده‌برد بۆ راهێنانیان له‌سه‌ر كاری وێنه‌گری و مۆنتاژ كردن، ئه‌مه‌ش بۆ من شانازیه كه له دامه‌زراندنی یه‌كه‌م TV رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداربم، زۆریش خۆشحاڵم كه ئه‌مرِۆ زیاتر له یه‌ك TV تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له خزمه‌ت كردنی دایه. هونه‌رمه‌ند سه‌باره‌ت به‌و كلیپانه‌ی كه ئه‌مرِۆ له كه‌ناڵه ئاسمانیه كوردیه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه گوتی: به گه‌وره‌یی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هونه‌ری كوردی تێدا ده‌ژێت، كلیپه كوردیه‌كان زۆر باشه‌ن، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه باش نینن. بۆ به‌رهه‌مهێنانی كلیپێكی باش ده‌رهێنه‌ر پێویستی به كه‌سێكی شاره‌زایه سیناریۆی بۆ بنووسێت، پێویستی به كه‌سێكه شاره‌زایه جل و به‌رگی بۆ دیاری بكات،یان كلیپێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵپه‌ركێی تێدابێت ئه‌وا پێویستی به شاره‌زایه‌كی هه‌ڵپه‌ركێ هه‌یه له‌گه‌ڵ تیپێكی هه‌ڵپه‌ركێ، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر پێویستی به كه‌سانی شاره‌زا له بواری روناكی و مۆنتاژ هه‌یه، جگه له‌مانه‌ش پێویستی به ئه‌كته‌ر و ستۆدیۆ و كه‌رسته‌كانی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه فیدیۆ كلیپی كوردی ده‌رده‌هێنن هیچیان ده‌ستی به‌و هه‌موو شته ناكه‌وێت، بۆیه ناچار ده‌بێت هه‌موو كاره‌كانی خۆی بكات، به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریش هونه‌ری كوردی بازارِی نییه و هیچ شتێك بێ بازارِ پێش ناكه‌وێت. ئه‌گه‌ر كلیپی كوردی بازاری هه‌بێت ده‌توانێت بگاته ئاستی كلیپی جیهانیه‌كان. نمونه‌یه‌كی بجكۆڵه‌ت بۆ دێنه‌مه‌وه: ئه‌و كه‌سه‌ی كلیپ دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر بازاری هه‌بێت كلیپه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت و به‌و پاره‌یه‌ش كلیپی باشتر دروست ده‌كات. ئێستا TVیه كوردیه‌كان زۆر بوونه، ئه‌گه‌ر هه‌ر TVیه‌ك كه‌مێك پاره بۆ كلیپی باش ته‌رخان بكات ، ئه‌وه ده‌رهێنه‌ر له دروستكردنی كلیپ ده‌توانێ ژیانی خۆی دروست بكات و به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌موو كاته‌كه‌ی له كلیپ كردن ده‌باته سه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پێشكه‌وتن و به‌رهه‌م به دوای به‌رهه‌م پێشكه‌وتن به‌ده‌ستدێنێ. من پێم وایه تاكو هونه‌ری كوردی بازاری نه‌بێت پێشكه‌وتن به راده‌یه‌ك له ئاستێكی به‌رز ببینرێت. حكومه‌تی كوردستان ده‌توانێ یاسای مافی كۆپی كردن دابرِێژێت و چه‌ند ده‌زگایه‌ك بكاته‌وه كه پێداویستیه‌كانی ده‌رهێنان دابین بكات و TVی كوردیه‌كانیش ده‌بێت ته‌نها بیر له پرِ كردنه‌وه‌ی به‌رنامه نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو به‌رنامه‌یان هه‌بێت كه ببنه پاڵپشتی پێشكه‌وتن له باواره هونه‌ریه‌كه‌یان. هونه‌رمه‌ند شوان چاوشین له دوا وته‌دا گوتی: دوا ئاواتم ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیدانی هونه‌رمه‌نه‌دان به شێوه‌ی تاكه كه‌سی نه‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی هونه‌ری كوردی ... هونه‌ری كوردی پێویستی به بازار و ده‌زگای تایبه‌ته كه راسته‌وخۆ رۆڵی ده‌بێت له پێشكه‌وتنی هونه‌رمه‌ندان به گشتی و هونه‌ری كوردی به تایبه‌تی. سوپاسی بێ پایه‌نم بۆ ئاژانسی په‌یامنێر كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ دروستكردم، ده‌ستخۆشی كاره جوانه‌كانیان ده‌كه‌م. له‌رێگه‌ی ئه‌و وتووێژه رێگه‌م پێبده‌ن بێ پایانی كورده‌كانی (VANCOUVER) بكه‌م كه هه‌میشه به‌ده‌نگ بانگه‌وازی هونه‌ریه‌كانمانه‌وه دێن به‌تایبه‌تی لاوه‌كان. |