|
|
هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی گه‌ڕایه‌وه نێو هونه‌ره‌که‌ی و په‌یامه‌که‌ی نه‌مر مه‌رزییه درێژه پێده‌دا. |
بۆ ماوه‌ی ساڵێکه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد به جه‌سته دوور بوو له هونه‌ره‌که‌ی، هه‌قی خۆی بوو، پێویستی به کاتێکی زۆر بوو تا تۆزێک بێته‌وه سه‌ر خۆی، له ده‌ستدانی هاوسه‌رێکی له‌و شێوه‌یه پێویستی به کات بوو تا مه‌ودایه‌ک وه‌رگرێت له‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه.
له شه‌وی 23-9-2006 له شه‌و ئاهه‌نگێکدا که به بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی 60 ساڵه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ساز درا له ئه‌ڵمانیا و کاک دڵشاد به‌رزانی ئاماده بوو له‌و ئاهه‌نگه‌داو ڕێزێکی زۆری نا له هونه‌رمه‌ندان و به تایبه‌ت هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی.
ئه‌و ئاهه‌نگه به به‌شداری 6 هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو به‌ڕێوه چوو که هونه‌رمه‌ندان
_ ناسری ڕه‌زازی
_ جانێ
_ حه‌سه‌ن شه‌ریف
_ په‌یوه‌ند جاف
_ چۆپی
_ نه‌جمه‌ی غولامی
له سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌که‌دا، هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی وه‌کوو سه‌ر قافڵه‌ی هونه‌رمه‌ندان دوای ساڵێک دابڕان له ئاهه‌نگ و شانۆ و چالاکی هونه‌ری ، بۆ یه‌که‌م جار پێی خسته سه‌ر شانۆ و به نیو کاتژمێر به گۆرانی ئارام دڵی ئاماده‌بوانی هه‌ژاند.
به‌ڕاستی له ساته وه‌ختێکی وادا بۆت ده‌رده‌که‌وێت که مرۆڤ کائینێکی لاوازه ، لاوازه به‌رامبه‌ر ڕوداوه جگه‌ربڕه‌کان، له‌و کاته‌دا چاوم گێڕا به ناو ئاماده‌بواندا ، جگه له‌ماته‌مینی و فرمێسکی قه‌تیس ما‌و به سیمایانه‌و زیاترم نه‌بینی.
کاک ناسریش وه‌کوو بڵێیت یه‌که‌م جاری بێت ده‌چێته سه‌ر شانۆ ، هه‌موو شتێک نامۆ بوو لای گه‌روی پڕ بوو له خۆشه‌ویستی، گه‌ر له سیمای ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه ورد نه‌بوایه‌یته‌وه نه‌تده‌زانی چه‌نده دڵی ناسکه.
به به‌شداربوونی هونه‌رمه‌ند ڕه‌زازی له‌و ئاهه‌نگه‌دا سه‌ڵماندی که دڵسۆزه بۆ هونه‌ره‌که‌ی و بۆ هاوسه‌ره نه‌مره‌که‌ی که کاری هونه‌ری ڕه‌زازی درێژه دانه به هونه‌ره‌که‌ی نه‌مر مه‌رزییه.
لێره‌دا پڕ به دڵ هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ هونه‌رمه‌ند ڕه‌زازی ده‌خوازیین و به‌خێر هاتنی دڵنیا ڕه‌زازی ده‌که‌ین بۆ ناو هونه‌ری کوردی ، کورد ده‌ڵی له ئاگر پشکۆ ده‌بێته‌وه.
ئیحسان فه‌تاح