ۆرکشۆپێکی
تایبه‌ت به
ئامێری گیتار
بۆ مامۆستا
ئالان عوسمان
له درێژه‌ى
كار و
چالاكييه‌كانى
ناوه‌ندى
هونه‌ريى
هاموون
ڕۆژانى5-8/8/2006 به‌سه‌رپه‌رشتى
مامۆستاى
موزيسيان(ئالان
عوسمان) كه
له‌م چه‌ند
رۆژه‌دا گه‌ڕايه‌وه
كوردستان، به‌شى
موزيكى ناوه‌ندى
هونه‌ريى
هاموون، ۆرك
شۆپێكى هونه‌ريى
بۆ وتنه‌وه‌ى
وانه تێوريى
و پراكتيكى له
سه‌ر
ئامێرى(گيتار)
سازكرد.. له‌م
ۆرك شۆپه‌دا
زياتر له 30
خوێندكار به‌شدار
بوون و ڕۆژانه
به به‌رده‌وامى
و به چڕوپڕى
وانه‌كان ده‌خوێنران
كه سه‌رجه‌مى
خوێندكارانى
ئاماده‌بوو
دابه‌شكرا
بوون به‌سه‌ر
چه‌ند گروپ و
چه‌ند ئاستێك
كه له كاتى
جياوازدا
وانه‌كانى
تێدا ده‌خوێنران.
ئه‌وه‌ى جێگاى
دڵخۆشيمان
بوو وانه‌كان
له به‌رزترين
و نوێترين
ئاستدا ده‌وترانه‌وه
له ڕوانگه‌ى
ئه‌و زانيارى
و ته‌كنيكه
نوێيه‌ى كه
ئه‌مڕۆ له
جيهاندا ده‌خوێنرێت
.. له لايه‌كى
تريشه‌وه
خوێندكاران
زۆر به جوانى
و زۆر به
بايه‌خه‌وه
ئاماده‌ى ئه‌م
چه‌ند ڕۆژه‌ى
ۆرك شۆپه‌كه‌و
وانه‌كان بوو
جێگاى خۆيه‌تى
سوپاسى هه‌وڵ
و ماندووبونى
مامۆستاى
هونه‌رمه‌ند(ئالان
عوسمان) كه
به له‌خۆبوردييه‌وه
وانه‌كانى
وته‌وه و بێ
هيچ به‌رامبه‌رێكى
مادى. بڕياره
هه‌مان ۆرك
شۆپ له چه‌ند
ڕۆژێكى
ئاينده‌دا له
به‌شى موزيكى
(سه‌نته‌رى گه‌نجان)
له سلێمانى
دووباره
ببێته‌وه.