هه‌ڵوێست
وه‌رگرتن
ویاداشتنامه‌یه‌ك
له (ناوه‌ندى
هونه‌ریی
هاموون)ه‌وه
ناوه‌ندى
هونه‌ریى
هاموون كه
ناوه‌ندێكى
هونه‌رییه و
سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ى
چالاكییه‌كانى
هاموونه ، له
ڕێكه‌وتى 11/10/2005
دامه‌زراوه‌و
هێشتا ساڵێك
به‌سه‌رته‌مه‌نیدا
تێنه‌په‌ڕى
كه توانى به
جوانترین
شێوه خۆى له
نێوه‌نده
هونه‌ریییه‌كانى
شارى سلێمانى
و كوردستاندا
به گشتى
ببینێته‌وه‌و
ببێته جێگاى
ئافه‌رین و
تێڕامانى
زۆرێك له
دڵسۆزان و
هونه‌رمه‌ندان.
له‌وماوه‌یه‌دا
بۆ یه‌كه‌مجار
له
كوردستانى
ئازیزدا
توانرا
ڕۆژنامه‌یه‌كى
هونه‌ریی
تایبه‌ت به
ناوى(هارمۆنى)
ده‌ربكرێت و 12 ژماره‌ى
ڕه‌نگاو ڕه‌نگى
16 لاپه‌ڕه‌یى
به جوانترین
شێوه بخرێته
به‌ر دیده‌ى
خوێنه‌رانى..
سه‌ربارى
كردنه‌وه‌ى
چه‌ندین
پیشانگاى
شێوه‌كارى و
فۆتۆ و كردنه‌وه‌ى
چه‌ندین ۆرك
شۆپى هونه‌ریى
و سازكردنى
كۆڕِه
هونه‌رییه‌كان
و بانگهێشتى
مامۆستایانى
هونه‌ر
بۆسازكردنى سیمیناره‌كان
و ده‌ستپێشخه‌رى
له
دروستكردنى
ده‌یان ده‌نگى
گه‌نج و خڕِ
كردنه‌وه‌ى
سه‌دان
فێرخوازى به‌شه
هونه‌رییه‌كانى
(موزیك و
گۆرانى و شیوه‌كارى)
له چوارده‌ورى
مامۆستاكانیان
كه سه‌رجه‌میان
مامۆستاى
كارامه‌و ئه‌كادیمین.
ڕه‌نگه نه‌توانین
له
یاداشتێكى وه‌هادا
هه‌رچى
چالاكی ناوه‌نده‌كه‌یه
بخه‌ینه ڕوو
به هینده‌ى
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه
له‌م یاداشته‌دا
ئه‌وه ڕوون
بكه‌ینه‌وه
كه : دواى 5
مانگ له دامه‌زراندن
و به‌رده‌وامیمان
ئه‌م ناوه‌نده
توشى قه‌یرانى
ئابورى هات به
بڕِین
و گرتنه‌وه‌ى
نه‌سریه‌كان
لێى ، ئه‌ویش
به‌هۆى ئه‌و
باره ناله‌بار
و خراپه‌ى
دووچارى (كۆمه‌ڵه‌ى
چالاكییه‌كانى
هاموون ) هات و
سه‌رجه‌م نه‌سرییه‌ى
كۆمه‌ڵَه‌كه
كه مانگانه
له‌حكومه‌ته‌وه
وه‌ریان ده‌گرت
وه‌ستینرا ،
ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامى
ئه‌و
چاودێرییه
ورد و پێویسته‌ى
كه له‌و ماوه‌یه‌دا
لیژنه‌ى
چاودێرى و
دارایى هه‌ڵسان
پێى بۆ ده‌ستنیشان
كردن و
لێپێچینه‌وه‌ى
زۆریك له كه‌موكوڕى
و گه‌نده‌ڵَییه‌كانى
نێو (كۆمه‌ڵه‌ى
چالاكییه‌كانى
هاموون) كه
هه‌بوون و
ڕویاندابوو.
ئێمه‌ى ئه‌ندامانى
ناوه‌ندى
هونه‌ریى
هاموون ، پاش
چاوه‌ڕوانییه‌كى
زۆر بۆ باره‌كه‌و
تێگه‌یشتن له
ئاكامه‌كانى
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
ڕۆژانه په‌یوه‌ندیمان
ده‌كرد به
كۆمه‌ڵه‌كه‌و
ئه‌وانیش ده‌یان
به‌ڵێن و ئه‌م
ڕۆژو ئه‌م هه‌ف‌ته‌یان
پێده‌كردین
كه‌هه‌موو ئه‌و
به‌ڵێنانه
به‌رده‌وامى
ده‌كردینه‌وه
له ئیش و
كاره‌كانمان
و پێشكه‌شكردنى
چالاكییه یه‌ك
به‌دوای یه‌كه‌كانمان
و ده‌ركردنى
چه‌ند ژماره‌یه‌كى
ڕۆژنامه‌ى
هارمۆنى كه
ئه‌مانه
گشتى له‌سه‌ر
گیرفانى
خۆمان كرا و
دواجار ئێمه‌ى
پی قه‌رزار
بووین سه‌ربارى
نه‌دانى 4
مانگ موچه‌ى
كارمه‌ندانمان
و كرێى باره‌گاى
ناوه‌نده‌كه‌مان،
بۆیه پاش ئه‌و
هه‌موو چاوه‌ڕوانییه
هه‌ست به‌وه
ده‌كه‌ین قه‌یرانه‌كان
زیاد بوون و
هیواو
ئاسۆكانیش
لێڵتر، ئێمه
چیتر ئه‌م
چاوه‌ڕوانى و
باره‌مان پی
قبوڵ ناكرێت و
هه‌ڵوێستى
خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین
به وه‌ستانى
گشت كار‌و
چالاكییه‌كانمان
تا هه‌موو
مافه (مادى و
مه‌عنه‌وى)یه‌كانمان
بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه..
ئومێد ده‌كه‌ین
(كۆمه‌ڵه‌ى
چالاكییه‌كانى
هاموون) و گشت
لایه‌ك
ئاگادارى ئه‌م
هه‌ڵوێست و
یاداشتنامه‌یه‌مان
بن . سه‌ركه‌وتن
و به‌رده‌وامى
بۆ هه‌موو
لایه‌ك ده‌خوازین
ناوه‌ندى
هونه‌ریى
هاموون 15/8/2006