|
PNA- كه‌ناڵی
ته‌له‌فزیونی
(مۆر 4)ی به‌ریتانی،
فیلمێكی
دۆكیۆمێنتی
به ناوی
(مردنی سه‌رۆكێك)
كه باس له
تیرۆركردنێكی
خه‌یاڵی
جۆرج بۆشی سه‌رۆكی
ئه‌مریكا ده‌كات،
له‌م مانگه‌دا
نمایشی ده‌كات.
ماوه‌ی ئه‌م
فیلمه 90 خوله‌كه
به‌شێوه‌ی
فیلمی
دۆكیۆمێنتی
ره‌ش و سپی
وێنه‌گیراو،
بیرۆكه‌ی ئه‌م
فیلمه‌ش تا
راده‌یه‌كی
زۆر له
بیرۆكه‌ی
تیرۆركردنی
(رۆنالد
ریگانی) سه‌رۆكی
پێشوی ئه‌مریكا
له ساڵی 1981، وه‌رگیراوه.
چاوه‌رِێ
ده‌كرێت ئه‌م
فیلمه سه‌ره‌تا
له كه‌ناڵی
چواره‌می به‌ریتانی
نمایش
بكرێت، له 10ی
ئه‌م مانگه‌ش
له فیستیڤاڵی
(تۆرێنتۆ)ی
نێوده‌وڵه‌تی
سینه‌مایی
به‌شداریده‌كات.
ئێرك ستال
وته‌بێژی
كۆشكی سپی،
تا ئێستا هیچ
لێدوانێكی
ده‌رباره‌ی
ئه‌م فیلمه
نه‌داوه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
پێیوایه ئه‌گه‌ر
هه‌ر
لێدوانێك سه‌باره‌ت
به‌م فیلمه
بدات ئه‌وا
گرنێیه‌ك به‌م
فیلمه ده‌دات.
گابریل رانگ
ده‌رهێنه‌ری
فیلمی مردنی
سه‌رۆكێك،
سه‌باره‌ت
به‌م فیلمه
گوتی:مه‌به‌ستمان
له‌م فیلمه
ئه‌وه‌نیه
كه‌سێك
بۆكوشتنی
جۆرج بۆش
هانبده‌ین.
|