|
PNAـ
له رۆژانی 16و17
ی مانگی
كانونی دووه‌م
له‌شاری
دیاربه‌كر
ده‌زگای
كلتوری
كوردی
كۆنفرانسێك
له ژێر ناوی (
مۆزیكی
كوردی ) سازده‌كات.
بڕیار وایه
له
كۆنفرانسه‌كه‌دا
رابردوو و
ئێستا و
داهاتووی
مۆزیكی
كوردی له‌لایه‌ن
شاره‌زایان
و مۆزیكژه‌نانی
كورد تاوتوێ
بكرێت .
له‌م باره‌یه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری
كۆم میوزیك
زوبه‌یر په‌ریخان
) به په‌یامنێری
راگه‌یاند
كه له 15 ئه‌یلوله‌وه
ئاماده‌كارییه‌كان
بۆ گرێدانی
ئه‌و
كۆنفرانسه
ته‌واو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها
گوتی: ته‌واوی
كۆنفرانسه‌كه
به‌زمانی
كوردی دێته
پێكشه‌كردن
، ئه‌وانه‌ی
گرفتی تێگه‌یبشتنیان
هه‌بێت
راسته‌وخۆ
بۆیان وه‌رده‌گێڕدرێته
سه‌ر زمانی
كوردی .
له
كۆتاییدا په‌ریخان
گوتی :" هونه‌رمه‌ندانی
گه‌وره‌ی
كورد له هه‌موو
پارچه‌كانی
كوردستان وه‌ك
شڤان په‌ره‌وه‌ر
و گروپی
كامكاران و
نیزامه‌دین
ئارچ بۆ ئه‌م
كۆنفرانسه
بانگهێشت ده‌كرێن.
|