
(زه‌که‌ریا) گۆرینی ئاراسته‌ی هونه‌رێک به ده‌ستی که‌سێک –دڵدار
دیاره هه‌ر عاشقێک عه‌شقێک ده‌رێژێ هه‌ر داڵدارێ جۆره ئازارێک ده‌چێژێ . له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به خاوه‌نی نیشتیمان و خاک و گه‌له‌که‌یان ئه‌زانن نه‌توانن بڵێن ئێمه نیشتیمان په‌روه‌رین. چونکه له‌وانه‌یه که نه‌توانن به‌ڵگه‌ی ئه‌م سیفه‌ته‌یان پیشان بده‌ن. زۆر که‌س هه‌ر له ناخی عه‌شقی شتێکه و زۆر که‌س به ووشه و چوارینه ئاگرینه‌کانی جوانی و وه‌فاداری و بێ وه‌فایی و ئازار ده‌خه‌مڵێنێ .زۆر که‌س هه‌ر گۆشه‌گیری و ته‌نیایی به چاره‌سه‌ری عه‌شقه‌که‌ی ده‌زانێ .به‌ڵام ده‌بێ که‌سێک به ئاواز و ده‌نگی برژێنه‌ری چی بکات؟ به قورگه ناسک و پر له سۆزه‌که‌ی ده‌بێ کی عه‌وداڵی خۆی و نیشتیمانه‌که‌ی بکات؟ ده‌بێ کامه ده‌نگه‌ژێ له قورگی سیحری خۆشه‌ویستی به گوێگر ببه‌خشێت ؟ ؟؟؟؟؟؟؟ ده‌توانین بڵێین که من یه‌که‌م که‌س نیم و دواین که‌سیش نیم که شاکاره پر به‌هاکانی هونه‌رمه‌ندی لاو و ده‌نگخۆشی ووڵاته‌که‌مان کاک زه‌که‌ریا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، به‌ڵام هه‌ر که‌سه و به ووشه‌یه‌ک هه‌رکه‌سه و به لایه‌نێک باسی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌کات،، له‌وانه‌یه بابه‌ته‌که‌ی من جۆرێک له ته‌مه‌نی به سه‌ردا چوبێت به‌ڵام وه‌سفی که‌سی به‌رهه‌مهێن و خه‌مڵاندنی شاکاری شیاو وه‌کو چرای گه‌ش له شه‌وی ره‌شیشدا روناکی خۆی هه‌ر ده‌دات...
چه‌ندین نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و که‌سی خاوه‌ن ئه‌زمون له بواری نوسین به ووشه‌ی نه‌شیاو باسی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌که‌ن هه‌ندێک که‌س به جه‌سته‌ش حه‌ز به بینینی ئه‌م لاوه پڕ له میهره‌بانیه ناکات به‌ڵام بۆچی پرسیارێک له خۆیان ناکه‌ن ئایا ده‌بێت ئێمه ڕاست بین؟؟؟؟؟؟!!! له وه‌ڵامدا ئه‌گه‌ر که‌مێک به هه‌ستێکی کوردانه و سه‌رده‌میانه بیر بکه‌نه‌وه ده‌بێت بڵێن نه‌خێر ئێمه ڕاست نین!! ئه‌گه‌ر نوسه‌ر ده‌نگی میلله‌ت بێت که نوسه‌ری داواکاری گه‌نج بێت ده با ڕۆژێک پرسێک به خه‌ڵک بکا له سه‌ر شه‌قامه‌کان ئایا تا چه‌ند بۆچونی ئێوه له نوسینه‌که‌ی مندا خۆی ده‌بینێته‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئایا تا چه‌ند پێشنیاری من له‌گه‌ل ئاراسته‌و حه‌زه‌کانی ئێوه دێته‌وه ؟؟ زۆر به داخه‌وه که له سه‌دا 90% ی ئه‌م جۆره نوسه‌رانه خۆیان له هۆش ده‌به‌ن له کاتی ره‌خنه‌یه‌کی له‌م جۆره .من که باسی نوسه‌ر ده‌که‌م له‌وانه‌یه منیش مه‌رجی نوسه‌ریم تێدا به‌رجه‌سته نه‌بووبێ تا ئێستا به‌ڵام که بتوانم ده‌نگی کۆمه‌ڵًێک گه‌نج بخه‌مه پاڵ ده‌نگی خۆم دیاره که‌سێک هه‌یه که هاوڕه‌هه‌ندی منه. له‌وانه‌یه که نوسه‌رێک شتێکی به دڵی خۆی ده‌نوسێت و به لایه‌نێکی سلبی باسی هونه‌رمه‌ندێک ده‌کات،که‌سانێک ده‌نگی خۆی بۆ ده‌رده‌بڕن به هاندان، به‌ڵام ئایا ده‌نگی 5 نوسه‌ر ده‌نگی هه‌موو گه‌له؟؟؟؟؟؟؟؟؟ لێره من ده‌مه‌وێت ئاماژه به شتێک بکه‌م هه‌رکه‌سێک بۆچونێکی خراپ له بابه‌ته‌که ده‌بینێ من مه‌به‌ستم که‌سی نوسه‌ر نیه ته‌نیا ئه‌و که‌سانه نه‌بێت که نازانن ئامۆژگاری میلله‌ته‌که‌یان به ڕێگه‌یه‌کی دروستکه‌ر و به‌رهه‌مهێن بکه‌ن و به ووشه‌ی جویراو ده‌که‌ونه زه‌می هونه‌رمه‌ندان.وه له ڕێگه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م ده‌مه‌وێت به هه‌موو ئه‌و که‌سانه بڵێم که به ووشه‌ی ناشیرین که‌سێکی وه‌کو کاک زه‌که‌ریا یان هه‌ردی سه‌لاح یان هه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی تر هه‌ڵده‌سه‌نگێنن!!! ئێمه‌ش چاومان هه‌یه و وه‌ڵامی پر به پێستی بابه‌تانیشمان هه‌یه به‌ڵام که ئێمه به‌رپه‌رچی ئه‌و جۆره قسانه ناده‌ینه‌وه ده‌زانین قسه‌کانتان هه‌روه‌ک بڵقه خوێیاوکه‌کانه و ته‌نها خه‌ڵک ده‌یبینێ و فش ده‌بنه‌وه.
زه‌که‌ریا که‌سێکه ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بکه‌ین له هه‌موو شوێنێک ده‌ناسرێت و خه‌ڵک ئاشنان به ده‌نگی لێره ئه‌وه گرنگه که ئایا تا چه‌ند گوێگری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ن؟؟ و ده‌ستخۆشی لێ ده‌کرێت..؟؟؟؟؟ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک که جه‌ماوه‌رێکی زۆری لێ کۆبوه‌وه قسه‌ی نه‌شیاو جۆرێک له بۆچونی تێکده‌ر به‌دوای ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ڵده‌به‌سترێت؟ له هه‌موو ساڵێک زه‌که‌ریا به شێوازێکی نوێ و به ده‌نگو ئاوازێکی جوانتر له ساڵان و دوور له هه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی تر به‌رهه‌می خۆی پێشکه‌ش به عاشقانی ده‌کات به‌ڵام که که‌سێک چاوی به سه‌رکه‌وتنی تاکه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی هه‌ڵنێت له دوای بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ئینجا قسه‌ی پوچ و بێ مانا ده‌ست پێ ده‌کات،،، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه و هونه‌رمه‌ندێکی هه‌یه که له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تر پێی بڵێ تۆ له تۆپکه‌ی هونه‌ره‌که‌ی خۆمانی. و جۆرێک له ناوبانگی تاکه ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی هونه‌ری ده‌رده‌کات وه‌کو ( موعین اسفهان ، کازم ئه‌ل-ساهیر، ئیبراهیم تاتلس، ،،،،،) له هه‌مان کاتدا که‌س گه‌وهه‌ری تاکه هونه‌رمه‌ندی به‌م هونه‌رمه‌ندانه نه‌داوه به‌ڵام به‌رهه‌م و ناوبانگ گه‌واهی ئه‌م باسه‌ن.شتێکی زۆر باوه که نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌رامبه‌ری هه‌وڵی شکاندنی ده‌دات وه‌ک جۆرێک له‌و دژایه‌تیه‌ی که له نێوان میلله‌تان دا هه‌یه.ئێمه‌ی به‌سته‌زمان نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ریش ده‌ستخۆشی خۆی بۆ لێهاتووی که‌سی ئێمه ده‌رده‌بڕێ به‌ڵام چونکه ئێمه ئاشنا نه‌بووین به که‌لچه‌ری جیهانی و موزیکی نێونه‌ته‌وه‌ی ئێمه ده‌ڵێین نه‌خێر سامانی ووڵاتانه که ده‌یدزێت و خه‌ڵکی پێ سه‌رخۆش ده‌کات؟؟!!!!! بۆچی زه‌که‌ریا سیفه‌تی ئه‌وه‌ی نیه که ببێته باڵیۆزی گۆرانی کوردی بۆچی زه‌که‌ریا شایه‌نی ئه‌وه نیه که نازناوی ئه‌ستێری ئاسمانی هونه‌ری پێ ببه‌خشرێت . له کاتێک دا که چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی له شێوازی کونه‌په‌رستی میوزیک و دابه‌شکردن و سیناریو و هۆنراوه ڕزگار کرد و هه‌رکه‌سێک که له ڕاستی لانه‌دات ده‌بێت گه‌واهی ئه‌وه‌بێت که له دوای ناودانه‌وه‌ی زه‌که‌ریا هونه‌ری کوردی چۆن به‌ره‌و مۆدێرنترین ستایلی جیهانی برد و هونه‌ری کوردی وا لێکرد که نه‌ته‌وه‌کانی تر بزانن کورد خاوه‌ن ده‌نگ و دابه‌شکردن و ئاوازی خۆیه‌تی چونکه که‌س له نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ر ئاماده‌ی ئه‌وه نیه گوێگری ئه‌لبومه‌کانی ساڵی 80- 89 ی کورد بێت تا بۆچون و سودمه‌ندیه‌کی لێ ده‌ستکه‌وێ.چونکه منی گه‌نجیش له‌م جۆره ئه‌لبومانه تێ ناگه‌م چونکه(هه‌رشتێک بۆ سه‌رده‌مێک) وه چیتر ده‌ست به سه‌ری هونه‌رمه‌ندان دامه‌گرن و با هه‌ر ئه‌ی ره‌قیبه‌که نه‌لێینه‌وه !!!! هه‌ر که‌سێک که ئه‌گه‌ر هه‌له‌یه‌ک له‌م هونه‌رمه‌نده نه‌گرێت ده‌ڵێت میوزکی تورکی به‌کارده‌هێنێت. که‌سێک که هیچی پێ نه‌بێت ده‌ڵێت کاریگه‌ری کازم ساهیر و ابراهیم تاتلسی له سه‌ره باشه بۆ ڕۆژێک کازم ساهیرێک نه‌هات له ڕۆژنامه‌یه‌ک زه‌که‌ریا تاوانبار بکات به‌وه‌ی که به‌شێک له ئاوازێکی ئه‌وی کردووه به گۆرانی خۆی.؟؟؟؟؟ بۆچی تورکێک نه‌هات له تورکیا ڕێگه‌ی ئه‌لبووم دروستکردنی لێ بگرێت و پێ ی بڵێت برۆ له ووڵاتی خۆت ئه‌لبووم دروست بکه و تۆ سامانی ئێمه ده‌دزی ؟؟؟؟؟؟؟ به‌لکو زه‌که‌ریا له ناو خاکی کوردستانیش خزمه‌تی ئه‌م هونه‌ره‌یان پێ ده‌کات و ئاڵای کوردستانی له سه‌ر شان ده‌شه‌کێته‌وه و کامه سرودی نه‌گوتراوه له ناو خاکی تورکیاش بۆ پێشمه‌رگه‌ی ده‌ڵێت و که له کاتێک دا زۆر له‌و کوردانه‌ی که خۆیان به تاخمه‌و تفه‌نگ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه سمێڵیان له سه‌ر داشبۆردی مونیکا و نیسان پاترۆل ده‌په‌شتن نه‌وێرن له تورکیا ناسنامه‌ی کوردیش پیشان بده‌ن ئه‌گه‌رنا ڕه‌شیان ده‌که‌نه‌وه.من ئه‌گه‌ر له باسه‌که‌م دوورتان نه‌خه‌مه‌وه هه‌موو سه‌رۆکێک به ده‌نگی میلله‌ته‌که‌ی ده‌بێت به سه‌رۆک ئه‌گه‌ر شێوازێکی دیموکراسی سه‌روه‌ربێت وه لێره‌شدا ئه‌گه‌ر دیموکراسی سه‌روه‌ره که‌سێک بکه‌ن به باڵیوزی گۆرانی کوردی که ده‌نگی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ داببێ و به داس و ته‌وره کۆنه سواوه‌کان به‌رهه‌می هونه‌ریمان به چاو دا نه‌دات..چونکه ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌ن زیره‌ک و ماملێ و ئه‌حمه‌د شه‌مال و عه‌لی مه‌ردان کردیان ئه‌وه به گه‌نجێکی وه‌کو زه‌که‌ریا ناکرێت چونکه ئه‌وان به جۆرێک بیریان کرده‌وه و گه‌نجێکی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زا له میوزکی پرۆفێشناڵ هونه‌ری سه‌رده‌می به جۆرێکی تر بیر ده‌کاته‌وه... وه ئه‌وه‌ی که که‌سم نه‌دیوه باسی لێ وه بکات ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ندانی پێش‌و هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانیان نوێ و جیاواز بوون له یه‌کتری و شێوازی لاسایی تییاندا به دی نه‌ده‌کرا؟ ئه‌دی بیر له‌وه‌ش ناکه‌نه‌وه له سه‌رده‌می ئه‌وان هه‌موو هونه‌رمه‌ندی کوردت کۆبکردبایه‌وه 10 هونه‌رمه‌ند نه‌ده‌بوون و له 10 ووشه له هونراوه‌کانیاندا 6 ووشه‌ی هه‌ر قه‌سیده‌و غه‌زه‌ل و وه‌سف و مه‌دحی عه‌ره‌بی بوو له که‌می هونه‌رمه‌ند و نه‌بوونی هیچ ئه‌زمونێک له هونه‌ر لاسایی کێ بکه‌نه‌وه ؟؟؟ هه‌ر شتێکیان ده‌کرد به ئاواز شتێکی نوێ بوو و که‌س ئاشنا نه‌بوو به کلیپێکی وه‌کو (نه‌تبینم و ڕۆژگار و تیلیناز و ............هتد..) که‌چی ئێستاش نازی ئه‌وه به سه‌ر گه‌نجان ده‌فرۆشن که لاسایی یه‌کتری ده‌که‌نه‌وه و نوێخوازییان تییادا به دی ناکرێت..من باسه‌که‌م له سه‌ر هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریایه به‌ڵام هه‌ندێک که‌س ره‌خنه‌ی ئه‌وه له هونه‌رمه‌ندی لاو هه‌ردی سه‌لاح ده‌گرن که هیچ پته‌ویه‌ک له هونراوه‌کانی دا نیه؟؟ به‌لام بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه گه‌نجی ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌وێت که زه‌که‌ریا و که‌سێکی وه‌کو هه‌ردی و ئه‌یوب عه‌لی و قادر ئه‌سعه‌د به‌رهه‌می دێنی نه‌ک هۆنراوه 3 زمانیه‌کانی مامۆستا عه‌دنان که‌ریم که من دڵنیام نه‌ک هه‌موو گه‌نج به‌ڵکو خۆشی له ته‌واوی شیعره عه‌ره‌بیه‌کانی تێناگات؟!!!!!!!!!!!!!!ئه‌دی بۆ که‌سێک به ئه‌و ناڵێت هۆنراوه‌ی کوردی بکه به گۆرانی به‌ڵام که‌سێکی وه‌کو زه‌که‌ریا و هه‌ردی ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی پر به دڵی عاشقانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و پر له هه‌موو ئه‌و سیفاتانه‌ی که له گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به دی ده‌کرێت بکه‌ن به گۆرانی ده‌ڵێن ساده و ساکاره؟؟؟؟
له‌م یه‌ک دوو ساله‌ی رابردو تا ئێستا زۆر پرۆژه‌ی گرنگ له پایته‌خت (هه‌ولێر) و شاره‌کانی تر هاتونه به‌رچاو یه‌کێک له هه‌ره پرۆژه به‌رچاوه‌کان که دیمه‌نی ئه‌م شاره‌ی گۆریوه شوقه‌کانی کاک زه‌که‌ریان به‌ڵام له ووڵاتی ئێمه هه‌موو شتێک (اختساسه) مامۆستا ته‌نها ده‌بێت بڵێ دارا دوو داری دیت دکتۆر ده‌بێت به‌س مامه‌له له‌گه‌ڵ نه‌خۆش بکات پێشمه‌رگه به‌س له سه‌نگه‌ر بێت که‌سێکیش که ئاشنا نیه به دونیای ئه‌مرۆ و نازانێ له جیهان چ باسه که که‌سێکی وه‌کو کاک زه‌که‌ریا ئه‌م پرۆژه گرنگانه ئه‌نجام ده‌دات خه‌ڵک ده‌لێ هونه‌ره‌که‌ی بیر چۆته‌وه له به‌ر بزنس و پاره ؟؟؟؟؟!!!!!
وه ئه‌وه‌ی که له توره‌که‌ی باسه‌که‌م دا ماوه ئه‌وه‌یه که ڕاسته من له هه‌موو بواره هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ندان تێ ناگه‌م وه‌ک کاک هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح ده‌ڵێت هه‌رکه‌سێک که ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری ده‌گرێت پێویسته که شاره‌زایی ته‌واوی له بواری هونه‌ری دا هه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان! به‌ڵام کاک هه‌ڵبه‌ست ئێمه‌ش جۆرێک له‌و تیشکه ئه‌ده‌ینه‌وه که جه‌ماوه‌ر ئه‌یبه‌خشێت. له کۆتایدا هیوادارم به زووترین کات گوێ بیستی به‌رهه‌می نوێی هونه‌رمه‌ند ببین وه‌ک هه‌موو ساڵێک به کۆڵێک هۆنراوه‌ی ناسک و که‌پڵێک له ئاوازی دلًَڕفێن و پر له هه‌ستی دڵداران و سه‌وداسه‌رانی ئه‌م ده‌نگه پر له سیحره.
له‌گه‌ڵ ڕێزی براتان دڵدار