|
كوڕی كانی عاشقان- سوید Falah_30@hotmail.com
فه‌رزین هه‌ورامی ئاره‌زوه‌كێش گردئینێ هه‌ورامان{ 1}
|
|
هونه‌رمه‌ند فه‌رزین هه‌ورامی له دایك بووی گوندی { شۆشمێ } یه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات نێوان سنوری { ته‌وێڵه ونه‌وسود } ، له ساڵی 2000 وه له وڵاتی سوید له شاری { یۆتۆبۆری } ده‌ژی، باوكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگ بووه له ناو گۆرانی بێژه‌كانی هه‌وراماندا، ناوی { عه‌زیز خوسره‌وی كه نه‌سراوبووه به عه‌زه‌یه‌زن } ، زۆر گرانه له وڵاتی نامۆییدا بژیت و هه‌میشه خه‌ونه‌كانت له لای كوردستان بێت، فه‌رزین هه‌میشه له خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی دا لای هه‌ورامانه‌كه‌یه‌تی، هونه‌رمه‌ندی هه‌ورامی كاكه فه‌رزین پێشتر 2 ڤیدیۆ كلیپی تۆمار كردوه بۆ كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه كوردیه‌كان ، له‌م ماوه‌ی پێشوشدا گۆرانییه‌كی نوێی تۆمار كردوه، به‌ناونیشانی { سووره گوڵ } له ئاواز‌و هۆنراوه و وتنی هونه‌رمه‌ندی ناو براوه ، موزیك و دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند { سامان ساڵح ئه‌لیاس } ه و تۆماركردن و میكسی ده‌نگه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند { دلێر نامۆ } یه ، له ستۆدیۆی { نامۆ } له شاری { ئودیڤالا } تۆماركراوه، ئه‌گه‌رچی گۆرانی وتن به شێوازی هه‌ورامی له ئه‌وروپادا كه‌مه ؟ به‌ڵام كاكه فه‌رزین و گشت برا هه‌ورامییه‌كان ئێمه‌ی كوردیان بێبه‌ش نه‌كردوه له چڕاندنی ئاوازی هه‌ورامی دا ، فه‌رزین ده‌ڵێت:- من بۆیه به‌هه‌ورامی گۆرانی ئه‌چڕم یه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌یه برا سۆرانییه‌كان زۆربه‌یان به سۆرانی ئه‌چڕن، دوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ته‌نها به هه‌ورامی چڕاندنم زیاتر خۆم به سه‌ركه‌وتو تر ده‌زانم، فه‌رزین زۆر عاشقی ده‌نگه‌كانی { برایانی كێمنه‌یی و به‌تایبه‌تی مامه عوسمان كێمنێی و په‌خشه و جه‌میل نه‌وسودی و حه‌یده‌ر نۆتشه‌یی و فه‌تحووڵا جووانڕۆیی و زۆری تر له گۆرانی بێژه‌كانی هه‌ورامانه }، به‌رهه‌می ئاینده‌ی كاكه فه‌رزین برتییه له { سی . دی } ه‌یه‌كی نوێیه ، 8 گۆرانی له ئاوازی فۆلكلۆر و نوێ و تازه‌ی له خۆ ده‌گرێت. له ئاینده‌یه‌كی كه‌مدا ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستمان، ماوه‌ته‌وه بڵێن { فه‌رزین به‌رۆماوه په‌ی هه‌ورامانی ، تا فه‌رزین و كه‌سانی ته‌ر پێسه فه‌رزینی ما هه‌نێ، به‌رده‌وام گۆرانی هه‌ورامیما چنه مه‌بڕیا } {2}
ده‌س وه‌شێ و هیوای سه‌ربه‌زی په‌ی كاكه فه‌رزینی داواكارێنمێ{3} .
واتای زاراوه‌كان به‌سۆرانی :-
{1} فه‌رزین ده‌مان باته‌وه بۆ هه‌ورامان.
{2} هه‌تا فه‌رزینی فه‌رزین و كه‌سانی تری وه‌ك فه‌رزین مان هه‌بێت؟ هه‌میشه گۆرانی هه‌ورامیمان لێ نابڕێت.
{3} ده‌ست خۆشی و هیوای سه‌ربه‌رزی بۆ كاكه فه‌رزین ده‌خوازین.