|
PNAـ عه‌بدولغه‌فار
عه‌بدولڵا/
هه‌ولێر ـ چه‌ند
ڕۆژێك له‌مه‌و
به‌ر چه‌ند
ده‌زگایه‌كی
ڕاگه‌یاندن
ده‌نگ و گۆی ئه‌وه‌یان
بلاَوكرده‌وه
كه گوایه
سی دیه نوێه‌كه‌ی
( میكائیل ) نه
فرۆشراوه و
ده‌زگای چاپ
و
بلاَوكراوه‌ی
ڕادیۆی نه‌وا
، كه ئه‌ركی
بلاَوكردنه‌وه‌ی
له ناوه‌و
ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان له
ئه‌ستۆ
گرتبوو ، بڕی (
4000 ) هه‌زار
دۆلاری تێدا
زه‌ره‌ر
كردوه .
له‌م باره‌یه‌وه
( كورده حه‌سه‌ن
) به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕادیوی نه‌وا
له
لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ
په‌یامنێر
گوتی: به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ند
( میكائیل )
هێشتا له
بازاره‌كانه
و هیچ
ئامارێكی
فرۆشته‌نیمان
نه‌كردوه
تاوه‌كو
بزانین چه‌ند
فرۆشراوه و
چه‌ندیش
ماوه‌ته‌وه،
به‌لاَم
بێ گومان ئه‌گه‌ر
بێت و كۆپی نه‌كرابوایه
ڕێژه‌یه‌كی
باشتری لێ ده‌فرۆشرا.
سه‌باره‌ت
به‌زیانی
دارایی كه
به‌هۆی ئه‌و
سی دیه‌وه
كه‌وتۆته‌وه،
( كورده ) گوتی :
شتی وا ئه‌سڵ
و ئه‌ساسی
نیه ئێمه
به هیچ ده‌زگایه‌كی
ڕاگه‌یاندنمان
نه‌گوتووه
ئه‌و پڕه
پاره‌یه‌مان
له سی دیه‌كه‌ی
( میكائیل ) زه‌ره‌ركردوه
، پێم سه‌یره
ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن
له‌خۆیانه‌وه
هه‌واڵی له‌م
جۆره بلاَودهكهنهوه
، به‌بێ ئه‌وه‌ی
لێدوانێكی
ڕه‌سمیان له
لابێت كه له‌لایه‌ن
ئێمه‌وه
درابێت.
له درێژه‌ی
لێدوانه‌كه‌ی
دا به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕادیوی نه‌وا
گوتی: ئێمه
كه به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ندانی
گۆرانیبێژ
بلاَوده‌كه‌ینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌یه
سودی بۆ خودی
هونه‌رمه‌نده‌كه‌و
ئێمه‌ش هه‌بێت
، ئێستاكه‌ش
ئه‌لبومی چه‌ندین
هونه‌رمه‌ندمان
لایه و له
داهاتوودا
به شێوه‌یه‌كی
چاك له ناوه
ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان
بلاَوی
ده‌كه‌ینه‌وه..
|