دادگا مایكل جاكسۆن به‌ شه‌ست هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزا ده‌دات

[18:13 , 07 Sep 2006]

PNA- دوای ئه‌و زنجیره‌ رووبه‌رووبه‌نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی پۆپ مایكل جاكسۆن له‌گه‌ڵ دادگا، ئه‌م جاره‌یان دادگا به‌ برِی شه‌ست هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی جاكسۆنی سزادا، دوای ئه‌وه‌ی داوایه‌كی یاسایی دژی هاوسه‌ری پێشووی (دۆ لار لدیبورا رۆ) به‌رز كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی به‌خێوكردنی هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی بخاته‌ ئه‌ستۆی خۆی.
دادگای ئه‌مه‌ریكی ئه‌م داوایه‌ی جاكسۆنی ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ برِی شه‌ست هه‌زار دۆلار سازادرا، بۆ ئه‌و برِه‌ پاره‌ تێچوویه‌ی كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌م دادگایه‌دا بۆ پارێزه‌ره‌كه‌ی خه‌رجی كردووه‌.
شایانی باسه‌ كه‌ جاكسۆن (رۆ)ی له‌ لای دكتۆری پێستی تایبه‌ت به‌ خۆی ناسی كه‌ ئه‌وكات رۆ وه‌ك یارمه‌تیده‌ری ئه‌م دكتۆره‌ كاری ده‌كرد، له‌ ساڵی 1996 رۆ بوو به‌ هاوسه‌ری، له‌ ساڵی 1999 لێك جیابوونه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ چه‌ندین كێشه‌ له‌ نێوانیان روویداوه‌.