|
سه‌لاح مه‌جید: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له کوردستان هه‌یه هیچ یارمه‌تییه‌کى هونه‌رى کوردیى نه‌داوه. ............ ئا: ئاسۆ |
پێویست به‌ناساندن ناکات (سه‌لاح مه‌جید) به‌سۆزى ده‌نگ و هه‌ناسه‌ى پڕ له گۆرانى
ئاماده‌یى له ئه‌ندێشه‌و بیرماندا هه‌یه، دواى ده‌ساڵ ژیانى له تاراوگه و له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى
دا بۆ کوردستان ئێمه دواندمان تابزانین سه‌رقاڵى چییه‌و چۆن باسى هونه‌رى کوردى ده‌کات؟
تابزانین خه‌مه‌کانى چین و چۆن ده‌یه‌وىَ گوزارشتیان لێبکات!
نێوه‌ند: ده‌کرێت بزانین بارودۆخى
هونه‌ریى له‌تاراوگه چۆنه‌و هونه‌رمه‌ندانى کورد تاچه‌ند سوودمه‌ند بوون له ئه‌وروپا،
تۆ خۆت ده‌ساڵه له‌وىَ ده‌ژیت تا چه‌ند توانیووته کاره هونه‌رییه‌کانت به‌ریته
پێشه‌وه؟
سه‌لاح مه‌جید: له‌راستیدا ئه‌وه‌ى من بینیوومه‌و ئه‌وه‌نده‌ى که هونه‌رمه‌ندان
ده‌بینم له‌ئه‌وروپادا هونه‌رمه‌ند ئه‌و کاره‌ى نه‌کردووه وه‌ک پێویست بێت چونکه
هیچ یارمه‌تییه‌ک نه‌بووه له‌پشتییه‌وه، هه‌رکاتێک ویستبێتى بچێته سه‌ر ئیشىَ گه‌ڕاوه
به‌دواى مۆسیقییه‌کدا یه‌کێکیان خۆمم گه‌ڕاوم به‌شوێن مۆسیقییه‌کدا سۆلۆیه‌کم بۆ وه‌ربگرێت
له‌وکاره‌دا که ده‌یکه‌م، من ده‌ساڵه له‌ئه‌وروپا توانیومه چوار به‌رهه‌مم هه‌بێت
ئه‌و چوار به‌رهه‌مه‌ش به‌یارمه‌تى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره نامدار عومه‌ر قه‌ره‌داغى
بووه، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌شى له ئه‌وروپان ده‌رفه‌تێکى ئه‌وتۆیان نه‌بووه بێن
له‌گه‌ڵ مندا یان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێکى تردا کاربکه‌ن چونکه سه‌رقاڵى ژیانى
رۆژانه‌یانن بۆیه نه‌یانتوانیوه به‌پێى پێویست له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا کاربکه‌ن.
نێوه‌ند: ده‌سه‌ڵاتى کوردیى گرنگى به‌نه‌وه‌یه‌ک ده‌دات له‌گۆرانیبێژان
که هیچ زیاده‌یه‌کیان نه‌خستۆته سه‌ر که‌له‌پوورى گۆرانى کوردى به‌پێچه‌وانه‌وه
کاره‌کانیان کۆپیکردنى ئاواز‌و ستایلى بێگانه‌یه تۆ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک چۆن له‌مه
ده‌ڕوانیت؟
سه‌لاح مه‌جید: من یه‌کێکم له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ره‌خنه له‌و گۆرانیبێژو هونه‌رمه‌ندو
مۆسیقیانه ده‌گرم که تاوه‌کو ئێستا ئه‌وه‌ى هێناویانه ئاوازى تورکى و فارسى و عه‌ره‌بییه
و هیچ کارێکیان نه‌کردووه بۆئه‌وه‌ى کولتوورى خۆمان زیندووبکه‌نه‌وه وه‌ک
فۆلکلۆره‌کان نه‌هاتوون جوانکاریى تیابکه‌ن به‌ڵکو دانیشتوون لاسایى تورکێکیان
کردۆته‌وه هه‌تا جلوبه‌رگه‌کانیشیان هه‌ر تورکى و ئێرانییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌سیان
دان به‌وه‌دا نانێن که‌شتێکى کوردیى نییه.
نێوه‌ند: داگیرکه‌رانى کوردستان یه‌ک له ئامانجه‌کانیان
سڕینه‌وه‌ى کولتورى کوردیى بووه به‌ڕاى تۆ ئه‌و به‌ناو هونه‌رمه‌ندانه‌ى گۆرانى
بیانى و بێگانه‌مان به‌کوردیى پێده‌فرۆشنه‌وه هه‌مان کارناکه‌ن؟
سه‌لاح مه‌جید: هه‌موومان ده‌زانین دوژمنى سه‌رسه‌ختى کورد چۆنه و ویستوویانه
کولتورى ئێمه بسڕنه‌وه و ئه‌و سامانه فۆلکۆرییانه‌ى که هه‌مانه هه‌موویان
دزیوه‌و بردوویانه به‌مدیوو ئه‌و دیودا، ئێمه له‌برى ئه‌وه‌ى شته‌کانى خۆمان
کۆبکه‌ینه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار ده‌که‌ین.
هه‌یه گۆرانى تورکى ده‌ڵىَو ده‌ڵىَ ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا گۆرانییه که کوردییه‌و
ئێمه هێناومانه‌ته‌وه و ده‌یکه‌ینه‌وه به‌کوردى چونکه تورک دزیویه‌تى یان فارس
دزیویه‌تى لێمان.
نێوه‌ند: ده‌سه‌ڵات زیاتر بایه‌خ به‌و گۆرانیبێژانه ده‌دات
که به‌ستایلى بێگانه کارده‌که‌ن ئه‌مه نیشانه‌ى چییه؟
سه‌لاح مه‌جید: به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌کوردستاندا هه‌یه یارمه‌تییه‌کى
هونه‌رى کوردیى نه‌داوه، یه‌ڵکو یارمه‌تى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى داوه که هه‌ندىَ
گۆرانیان کردووه به‌مدیوودا، به‌ڵام وه‌ک گۆرانیبێژانى ره‌سه‌نى کورد نه‌یانتوانیوه
هیچ خزمه‌تێکیان بکه‌ن له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
نێوه‌ند: چه‌ندان جار گۆرانیبێژێکى بێگانه داوه‌ت ده‌کرێن
به‌بڕێکى خه‌یاڵى پاره ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى بڵاوکردنه‌وه‌ى کولتوورى بێگانه‌یه باشتر
نییه ده‌سه‌ڵاتى کوردیى ئه‌و پاره‌یه بداته هونه‌رمه‌ندانى خۆمان؟
سه‌لاح مه‌جید: زۆر باشتربوو، ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌وانى سه‌رف ده‌که‌ن چاره‌گى ئه‌وه بۆ
گۆرانیبێژو هونه‌رمه‌ندانى خۆمانى سه‌رف بکه‌ن چاکتره، باقى پاره‌که‌ى تر بدات به‌ئامێرو
تیپه‌کان و ئه‌و گه‌نجانه‌ى که ئێستا خه‌ریکى مۆسیقان و مامۆستایان بۆ به‌کرىَ
بگرێت. به‌راستى هێنانى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه شتێکى باش نییه‌و وێرانکردنى کولتورى
خۆمانه.
نێوه‌ند: ده‌بینین ئه‌مرۆ بایه‌خ به‌هونه‌رمه‌ندانى ره‌سه‌ن
نادرێت له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌سه‌ڵات سه‌رقاڵى هونه‌رمه‌ندانى پارچه‌کانى تر‌و هه‌نده‌رانه
به‌جۆرێک که هونه‌رمه‌ندانى باشوور له‌بیرکراون چۆن ئه‌مه ده‌بینیت؟
سه‌لاح مه‌جید: هه‌ندىَ هونه‌رمه‌ند هه‌یه ده‌توانم په‌نجه‌یان بۆ رابکێشم و
ناونیشانیان بهێنم ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌وان کراوه چاره‌کى ئه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندانى تر
سه‌رف نه‌کراوه، تا ئێستا هیچ شتێک بۆ هونه‌رمه‌ندى خۆمان نه‌کراوه، هونه‌رمه‌ندێکى
زۆر دۆست و دێرنیم پارچه‌یه‌ک زه‌ویان پێداوه له‌تاو قه‌رزاریى و بىَ پاره‌یى
فرۆشتوویه‌تى ره‌خنه‌یان لێگرتووه، ئاخر به‌چى بیکات به‌خانوو؟ زۆر ناعه‌داله‌تى
هه‌یه له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه به‌تایبه‌تى به‌رامبه‌ر به‌هونه‌رمه‌ند.
نێوه‌ند: زۆرجار که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن هونه‌رمه‌ندان داوه‌ت
ده‌که‌ن تۆ تا ئێستا بانگهێشت کراویت؟
سه‌لاح مه‌جید: هیچ شتێک بۆ من نه‌کراوه، هیچ بانگهێشت نه‌کراوم، تا ئێستا به‌خۆمه‌وه
نه‌دیووه داوایه‌کى من بکه‌ن بۆئه‌وه‌ى وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک به‌سه‌رم بکه‌نه‌وه،
چه‌ندان هونه‌رمه‌ندى تریش هه‌یه وه‌ک له‌نزیکه‌وه ئاگام لێیه دیسانه‌وه ئه‌وانیش
بۆیان نه‌کراوه.
نێوه‌ند: هونه‌رمه‌ندانى کورد تا له‌ژیاندان په‌ڕاوێز ده‌خرێن
به‌ڵام دواى مردنیان گه‌وره‌ده‌کرێن بۆ نمونه ئازاد خانه‌قینى یه‌کێک بوو له‌و
نموونانه چۆن ده‌کرێت له‌م نه‌ریته قوتار بین؟
سه‌لاح مه‌جید: پێموایه دواى مردنیشى ئه‌و بایه‌خه‌ى پێ‌نادرێت، وه‌ک ئازاد خانه‌قینى
ئه‌وى من له‌ئازاد شاره‌زابووم و بیستوومه و چه‌ند جارێکیش به‌یه‌که‌وه قسه‌مان
کردبوو ئه‌و پیاوه ماندوو نه‌ناسء پێشمه‌گه‌ر بوو، به‌ڵام وه‌ک پێویست هیچى بۆ نه‌کرا،
من به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵدا کرد زۆر سکاڵاى کرد له‌سه‌رئه‌وه‌ى هیچى بۆ نه‌کراوه،
ئه‌و کاره‌ساته‌شى لىَ به‌سه‌رهات وه‌ک پێویست نه‌چوون به‌ده‌نگییه‌وه یان یارمه‌تییه‌کى
ئه‌وتۆیان نه‌دا تاچاسه‌رى خۆى بکات.
نێوه‌ند: ساڵى 2003 گه‌ڕایته‌وه بۆ کوردستان و چوار به‌رهه‌مت
بۆ خاک تۆمار کرد به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک گۆرانیان لێده‌درێت و دیاره، هۆى چییه
گۆرانییه‌کانى تر ونن؟
سه‌لاح مه‌جید: له‌راستیدا خۆشم نازانم، من چه‌ند جارێکیش موتابه‌عه‌م کردووه و به‌ته‌له‌فۆنیش
قسه‌م له‌گه‌ڵ کردوون، ساڵى 2003 که هاتمه‌وه بۆ وڵات چوار کلیپیان بۆ کردم یه‌کێکیان
کاک دڵشاد مسته‌فا بۆیکردم ته‌نیا ئه‌وه‌یانم بینیووه و سیانه‌که‌ى تر دیار نین.
نازانم زۆر ئاڵۆزه، چه‌ند جارێک داوام کردووه به‌ڵام یه‌کێکیان ده‌ڵىَ هێشتا له‌مۆنتاژه‌و
یه‌کێکیان ده‌ڵىَ به‌خوا نازانین و یه‌کێکیان ده‌ڵىَ ئێستا پیشان ده‌درێت، به‌ڵام
هیچ که‌سێک له‌ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا نه‌یبینیووه یه‌کجار نه‌بێت له ته‌له‌فزیۆنى
خاک گۆرانى نه‌وبه‌هار لێدرابوو که ئاوازى زه‌مه‌ند نورى و شیعرى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده.
نێوه‌ند: به‌یه‌ک دێر ڕاى خۆت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه
بڵىَ (ناسرى ره‌زازى، عه‌دنان که‌ریم، خالید ره‌شید، زه‌که‌ریا، زیاد ئه‌سعه‌د، له‌یلا
فه‌ریقى).
سه‌لاح مه‌جید: ناسرى ڕه‌زازى هونه‌رمه‌ندێکى سه‌رکه‌وتووه و خۆشه‌ویسته له‌ناو
جه‌ماوه‌ردا.
-عه‌دنان که‌ریم ئه‌ویش دیسانه‌وه که‌سێکه من خۆشم ده‌وێت وه‌ک خۆم و وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک.
-خالید ره‌شید مرۆڤێکى رێکوپێک و رۆح سوک و هه‌ناسه درێژه.
-زه‌که‌ریا به‌راستى زۆرم شت له‌سه‌رى هه‌یه وه‌ک بۆچوونى خۆم.
-زیاد هونه‌رمه‌ندێکى زۆر باشه.
-له‌یلا فه‌ریقى زۆر به‌هێزه.