|
هونه‌رمه‌ند خالید ڕه‌شید له دیدارێكی تایبه‌تدا بۆ هاولاَتی، ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه هونه‌ری كوردی له‌ئاستێكی خراپدایه . ............. ئا/ ئاسوَ
|
هونه‌رمه‌ند خالید ڕه‌شید له دیدارێكی تایبه‌تدا بۆ هاولاَتی، ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه هونه‌ری كوردی له‌ئاستێكی خراپدایه، ئه‌ویش به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی ئاوازی كوردی له‌گه‌ڵ ئاوازه‌بیانیه‌كانو به‌تایبه‌ت ئاوازی توركی كه كاریگه‌ری خراپی كردوه‌ته سه‌ر گۆرانی میوزیكی كوردی.
هاوڵاتی: خالید ڕه‌شید زیاتر له په‌نجا به‌رهه‌می مۆسیقا‌و گۆرانی
هه‌یه
هۆی چییه ئێمه ته‌نیا یه‌ك دوو به‌رهه‌می ده‌بینین كه تۆی
پێده‌ناسرێته‌وه؟
خالید ڕه‌شید:
كه‌مته‌رخه‌می ڕاگه‌یاندنه، ئه‌وان گرنگترین
مینبه‌ری هونه‌رمه‌ندو
ڕۆشنبیرو نوومه‌رانیان فڕاواندووه‌و قۆرخ كردووه، به
مه‌زاجی تێكچووی چه‌ند
كه‌سانێك به‌رهه‌م پیشان ده‌درێت
.
هاوڵاتی:
هونه‌رمه‌ندان
و
ڕۆشنبیران له كوردستان به‌سه‌ر هه‌ر دوو به‌ره‌ی دوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا
دابه‌شبوون تۆ له كام به‌ره دایت؟
خالید ڕه‌شید: من له
به‌ره‌ی ئه‌وانه‌م كه
خزمه‌تی خه‌ڵكی
كوردستان ده‌كه‌ن، من له به‌ره‌ی ئه‌وانه‌م كه به بێ‌جیاوازیی
خزم خزمێنه‌و
ته‌كه‌تولات خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
هاوڵاتی:
هونه‌رمه‌ندانی باشور
گله‌یی
ده‌كه‌ن كه ڕێزیان ناگیرێ پتر خزمه‌تی خه‌ڵكی‌تر ده‌كرێ به تایبه‌تی
هونه‌رمه‌ندانی به‌شه‌كانی‌تر؟
خالید ڕه‌شید: مرۆڤی
به كوێله كرا‌و، میلله‌تی
ژێر ده‌ستكراو هه‌موو
شتێ له ده‌ره‌وه‌ی خۆی به جوان ده‌بینێ، 600 عه‌ره‌بی
داگیر كه‌ریان هێنابوو
مانگێك خزمه‌تیان كردن هه‌موو نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی كورد
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
600 كه‌س نابن ئه‌ی بۆ ئه‌وانه داوه‌ت ناكرێن؟
هاوڵاتی:
تا چه‌ند
گه‌شبینیت به ئاینده‌ی هونه‌ری كوردیی؟
خالید ڕه‌شید:
عه‌بدۆڵڵا گۆران
ی نه‌مر نیوسه‌ده
له‌مه‌وبه‌ر هاواری كرد‌و زه‌نگێكی ترسناكی لێدا به‌م
هۆنراوه‌یه:
ئه‌وه‌نده‌م بیست له
ئاهه‌نگ و خرۆشی ڕۆحی بێگانه
میزاجی
كورده‌واریم تێكچووه
ده‌روێش عه‌بدوڵڵا
منیش هه‌مان هاوار
دووباره
ده‌كه‌مه‌وه، به
ڕاستی ئه‌م لێشاوی به توركی كردنه‌ی مۆزیكی كوردیی زۆر
ترسناكه‌و میزاجی
خه‌ڵكی به ته‌واوی تێكچووه.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
(گۆران) خه‌ڵكی
تا به‌یانی داده‌نیشتن
به دیار (ئوم كه لثوم)
ه‌وه كه
له ڕادیۆدا گوێیان
لێده‌گرت، به‌ڵام ئێستا ته‌واوی ده‌ست و په‌نجه‌ی مۆسیقییه‌كان،
ئاماده‌كردنی
گۆرانییه‌كان ڕیتمه‌كان، ئاوازه‌كان، ده‌نگی گۆرانی بێ‌ژان یه‌ك پارچه
كۆپێی مۆزیكه توركی و
فارسییه‌كانه، بووه به چاولێكه‌ری لێره.. گۆرانی بێژێكی
دوكاندار خه‌ریكی
فرۆشتنی ئه‌و ئاوازه توركییانه‌یه كه ته‌واوی گۆرانیبێژه
گه‌نجه‌كان خه‌ریكی
ئه‌و ستایله‌ن و خه‌ریكن ئه‌و سیاسه‌ته ده‌سه‌لمێنن كه
ویلایه‌تی موسڵ سه‌ر
به ده‌وڵه‌تی توركی عوسمانییه كه ئه‌مه ئاواتی له
مێژینه‌ی شۆڤێنیزمی
توركییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئێمه ناتوانین هه‌ر له
هه‌مان قاوغدا
بمێنینه‌وه كاتێك جیهان زۆر له یه‌ك نزیك بۆته‌وه، ئه‌مرۆ خه‌ڵك و
گوێگره گه‌نجه‌كانمان
گوێ له مه‌زهه‌ری خالیقی ناگرن چونكه سه‌رده‌می
به‌سه‌رچووه، به‌ڵام
ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه كۆپی كردنی مۆزیكی توركی یان
فارسی ناو بنێین
ئاوازی ڕه‌سه‌نی كوردیی وه‌ك هه‌ندێك گۆرانیبێژی نه‌خوێنده‌وار
پێیانوایه.
هاوڵاتی:
دوای مه‌رگی هونه‌رمه‌ند ئازاد خانه‌قینی كه‌ناڵه‌كانی
میدیا
به فراوانی باسیان له په‌راوێز خستنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌و هونه‌رمه‌ندانی
تر كرد
ده‌پرسین ئه‌م په‌راوێز خستنه بۆچی؟
خالید ڕه‌شید: ئازاد
مێژوویه‌كی
سه‌ربه‌رزی بۆ خۆی
تۆمار كرد، من پێموایه ئه‌وانه‌ی كه دچایه‌تیان ده‌كرد هه‌موو
ئه‌وانه بوون كه‌له
پرسه‌كه‌یدا بوون، هه‌رچه‌نده وه‌سیه‌ته‌كه‌یان به‌جێ
نه‌گه‌یاند، به‌ڕای من
ده‌بوو ته‌رمه‌كه‌ی ببرێته‌وه بۆ خانه‌قین ئه‌مه ڕه‌مزێك
بوو بۆ كوردستانییه‌تی
ئه‌و شاره، یاده‌وه‌رییه‌ك بوو بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌و
ده‌بووه جێی شانازیان
كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌تا دوانه‌فه‌سی سه‌ری شۆر
نه‌كردووه، ده‌بوو
بكرێته سیمبۆڵی هونه‌رمه‌ندێكی یاخی.
به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئازاد چونكه ڕاستگۆ
بوو به‌و ده‌رده‌یان برد، هه‌موو سته‌مكارانی جیهان له خه‌ڵكی
ڕاستگۆ‌و به شه‌خسیه‌ت
ده‌ترسن، سته‌مكاران و هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی دوو
موعاده‌له‌ن قه‌ت به
یه‌ك ناگه‌ن.
هاوڵاتی:
دواین به‌رهه‌م و پرۆژه‌ی
هونه‌ریتان چییه؟
خالید ڕه‌شید: دوا
به‌رهه‌مم دوو سی‌دی بوون به‌ناوی
(عه‌شقنامه)و
سی‌دیه‌كی مۆزیكی كی‌سیك كه له‌گه‌ڵ تیپێكی ڕووسی تۆمارم
كردبوو.
سروودی نه‌ته‌وه‌یی
كه له په‌رله‌مانی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێ بۆ
كردنه‌وه‌ی خولی
په‌رله‌مان یه‌كێك له‌و كارانه بوو، سیمفۆنی (بووكی ئێواره) كه
له ته‌له‌فزیۆنی
كوردسات كلیپی بۆ كراوه له‌گه‌ڵ گۆرانی (ئه‌زانی زه‌ریا چه‌ند
قووڵه؟) كوردستان
تیڤی كلیپی بۆ كردووه.
به‌ڵام له ڕاستیدا بۆ
ئه‌م پرۆژه
نوێیه كه بریتین له
دوو سی‌دی توانایه‌كی زۆری ماڵی ده‌وێت كه له توانایی مندا
نییه، تا ئێستا (8)
ئه‌لبومم تۆمار كردووه ئه‌گه‌ر پاره‌ی ئه‌و سی‌دیانه‌م بدایه
یه شتی‌تر ئێستا
خاوه‌نی 6-7 خانوو ده‌بووم له كوردستان.
هیوادارم به‌رپرسانی
ئه‌م لایه‌نه كه‌مێك
ده‌ست بخه‌نه سور ویژدانی خۆیان و بێ‌ئه‌وه‌ی سواڵیان
لێبكرێ خۆیان ده‌رك
به‌و كه‌لێنه گه‌وره بكه‌ن كه هه‌ستیار ترین به‌شی ژیانی
كۆمه‌ڵگای كوردییه.
خۆ من گۆرانی به
زمانی یابانی ناڵێم هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانم
هه‌ر بۆ خه‌ڵكی
كوردستانه جا لێره بم یان له‌وێ جیاوازییه‌كی نییه، ئه‌و ڕۆژه‌ی
كه ئازاد خانه‌قینی
وتی سه‌ره سۆده‌یه‌كمان نه‌كرد به سنگمدا هه‌ر ئه‌و ڕۆژه
بوو له هه‌ولێر
مه‌دالیایان ده‌كرد به سنگی هه‌ندێ له كۆنه به‌عسییه‌كاندا،
ئه‌مه‌یه عه‌داله‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی.