|
پ.سلێمانی:
له‌سه‌ر یادكردنه‌وه‌ی
ڕۆژی 31ی ئاب
له لایه‌ن
كه‌ناڵی
زاگرۆس په‌خشی
سلێمانیه‌وه، به
بڕیارێكی
مه‌كته‌بی
راگه‌یاندی
پارتی له‌سه‌ر
داوای
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان،
نوسینگه‌ی
سلێمانی ئه‌و
كه‌ناڵه
بۆماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت
و لێپرسینه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌موو
ده‌سته‌ی
ئیداری و
لێپرسراوانی نوسینگه‌ی
سلێمانیدا
ده‌كرێت و سه‌رجه‌میان
بانگێشتی
هه‌ولێر ده‌كرێن
بۆ
لێكۆڵینه‌وه.
له
ژماره 93 ڕۆژی
4/9 ڕۆژنامه‌ی
چاودێردا،
له لاپه‌ره یه‌كدا
وێنیه‌یه‌ك
بڵاوكرابووه‌وه
كه یه‌كێك
له‌بڕگه‌كانی
تێكستی كه‌ناڵی زاگرۆس
بوو، له
بڕگه‌ی له
ڕۆژێكی وه‌ك
ئه‌مڕۆدا
نوسرابوو"ئازادكردنی
شاری قه‌ڵاومناره
و پایته‌ختی
كوردستان له
لایه‌ن
پارتی
دیموكراتی
كوردستان له ده‌ستی
(ینك(
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار به
هاوڵاتی
راگه‌یاند"له‌سه‌ر
داوای سه‌رۆكی
هه‌رێم مه‌كته‌بی
راگه‌یاندنی
پارتی
دیموكراتی
كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ی
له‌و بابه‌ته
كردووه،ئه‌و
بڕیارانیان ده‌ركردووه."
سه‌رچاوه‌یه‌ك
له كه‌ناڵی
زاگرۆس په‌خشی
سلێمانی به
هاوڵاتی راگه‌یاند"دوێنی
سێ‌شه‌ممه
یه‌كه‌م
ڕۆژی ئه‌و
سزایه بوو
كه كه‌ناڵه‌كه
بۆ
ماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌ك
ده‌وه‌ستێت."
|