|
نمایشكردنی فیلمی (نیوه
مانگ)ی به‌همه‌نی قوبادی له ئێران قه‌ده‌غه‌كرا
|
|
|
[20:26 , 10 Sep 2006]
|
|
ناوه‌رِۆكی ئه‌م فیلمه باس له گه‌شتی موزیك ژه‌ن مامۆ كوردی ده‌كات كه له دوای روخانی رژێمی به‌عسی روخاو له عێراق، له كوردستانی ئێران به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌رێده‌كه‌وێت بۆ سازدانی چه‌ند ئاهه‌نگێك، ئه‌م موزیك ژه‌نه ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك گۆرانیبێژێك له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌ی به‌شداری بكات، به‌مه‌ش یاسای ئێرانی ده‌شكێنێت كه له ساڵی 1979وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگَیرسانی شۆرِشی ئیسلامی گۆرانی به‌ده‌نگی ئافره‌ت له وڵاتی ئێران قه‌ده‌غه‌كرا. هونه‌رمه‌ند به‌همه‌نی قوبادی له لێدوانێكی بۆ فرانس پرێس سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئه‌م فیلمه گوتی: نامه و په‌یوه‌ندی زۆرم له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه پێده‌گات، دوام لێده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری له فیلمه‌كانم بكه‌ن، منیش پێیان ده‌ڵێم بۆ گۆرانی ناڵێن له جیاتی كاری نواندن. قوبادی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی نمایشی ئه‌م فیلمه له وڵاتی ئێران گوتی: به‌ر له دوو رۆژ له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه له وڵاتی ئێران جاودێری خراوته سه‌ر ئه‌م فیلمه‌م و محه‌مه‌د حوسێن سه‌فه‌ر هراندی وه‌زیری رۆشنبیری ئێران پێیراگه‌یاندم كه به یه‌كجاری ئه‌م فیلمه له‌بیر بكه‌م، ئه‌گه‌ر بمزانیبا ئه‌وه موزیكێكی زیاترم له‌م فیلمه‌دا به‌كار ده‌هێنا. |