|
14:00 10/09/2006
PUKmedia عومه‌ر كه‌ریم:
به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی یه‌ڵماز
گۆنای 9/9/1984 ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی به‌ناوبانگی كوردی توركیا،
رۆژی 10/9 ناوه‌ندی راگه‌یاندنی زانستی سلێمانی كۆڕێكی تایبه‌تی له‌هۆڵی
رووناكی سه‌باره‌ت به ژیان و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له‌ماوه‌ی
ژیانیدا هه‌یبوون رێكخست.
له‌كۆڕه‌كه‌دا
ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌یبوون،
خوێندكار ئومێد شه‌كیب كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی
یه‌ڵماز گۆنای پێشكه‌شكردو فیلمی (yol- رێگا) ی به‌نمونه هێنایه‌وه
پاشان فلیمه‌كه نمایشكرا.
گۆنای خاوه‌نی خه‌ڵاتی دارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵی كان- ی فه‌ره‌نسایه
و چه‌ندین فیلمی به‌زمانی توركی له‌سه‌ر ژیان و مێژووی كورد به‌رهه‌مهێناوه
وه‌ك (یۆڵ، ئومێد، دیوار، له‌گه‌ڵ فلیمی تایبه‌ت به ژیانی
منداڵانی كوردی ئاواره له فه‌ره‌نسا).
یه‌ڵماز گۆنای 1937 له‌دایكبووه و له‌ساڵی 1984 كۆچی دوایی كردووه.
|