|
14:27 13/09/2006
* ئاسایش عوسمان دانش
سوید/ پایيزی
2006
 |
ساڵه‌کانی
١٩٧٠ بوو ئه‌و وه‌خته ته‌مه‌نم شانزه ساڵ بوو
سه‌ره‌تای وه‌رزیکی پڕ شادی و خۆشی بوو بۆ
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌کوردستانی باشور (عيراق) دا،
به‌گه‌وره‌ترین رۆژ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌ژمار
ده‌کرا له‌م به‌شه‌ی کوردستان چونکه شورشی مه‌زنی
کورد گه‌یشتبووه قوناغی تروپکه‌و ده‌ستکه‌وتێکی
مه‌زنی له‌دوای چه‌نده‌ها ساڵ له خه‌بات و قوربانی
دان و ماندبوون و به‌رخودانی و تیکوشان و
پێشمه‌رگایه‌تی ده‌ست که‌وتبوو ، له‌رێکه‌وتنیکی
میژوویدا که به‌رهه‌می ئه‌م شورشه مه‌زنه‌ی کورد
بوو ئه‌ویش به‌یانی ١١ ئازار بوو که ده‌ستکه‌وتی
ئه‌م چه‌نده‌ها ساڵه‌ی خه‌باتی شورشی کورد بوو له‌م
به‌شه‌ی کوردستاندا، به شیوه‌یه‌کی فه‌رمی حکومه‌تی
ئه‌وسای ئێراق په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی
کورد مۆر کردبوو ، لیره‌دا نامه‌وێ بچمه ناو ئه‌م
باسه‌وه به دریژی ، ئه‌وه‌نده نه‌بێت که یادی
ساتێکی پڕ ئاسوده‌یی و دڵنیایی بوو بۆ ئێمه‌ی لاوی
ئه‌و سه‌رده‌مه که‌پاش چه‌نده‌ها ساڵ له ترس و
تۆقین و دڵه‌راوکی وکوشتن ، به هه‌موو
ئاواتمانه‌وه چاوه‌رێ ئه‌م ڕۆژه‌مان ئه‌کرد هه‌م
وه‌ك ڕۆژیکی میژوویی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هه‌م وه‌ک
سه‌رده‌مێکی تازه له ژیان و گوزه‌رانیکێ نۆێ ، له
شاری سلێمانی له‌هه‌موو کوڵان و جاده‌و شوینێکی دا
ئاهه‌نگ و شایی و خۆشی ساز کرابوو ، له یانه‌ی
فه‌رمانبه‌رانی سلێمانیش خه‌ڵک چاوه‌ڕی سازدانی
ئاهه‌نکێکی قه‌شه‌نگی ئه‌کرد بۆ گورانی و موسیقای
کوردی به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقادا
به‌ڵام له‌بیرم نه‌ماوه چ تیپێکی مۆسیقا بۆ به‌هه‌ر
حاڵ من له‌گه‌ڵ خزمێک دوای ڕیگا پیدانم له‌لایه‌ن
باوکمه‌وه چومه سه‌یری ئه‌م ئاهه‌نگه له باغه
گه‌وره‌که‌ی فه‌رمانبه‌ران ساز ئه‌درا و شانۆیه‌کی
گه‌وه‌ره دروست کرابوو بۆئه‌م ئاهه‌نگه‌و
قه‌له‌باڵخیه‌کی یانه‌ی یه‌جگار زۆری خه‌لک له‌م
شۆینه‌دا کۆببوه‌وه له ناویاندا به ده‌یه‌ها
به‌رپرسی حکومی بوو ، وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌ری ( ئاسایش و
استخبارات و سه‌ربازی و پوڵیس) و چه‌نده‌های تر ،
ئاهه‌نگه‌که تا بڵی دڵگیرو خۆش بوو ، یه‌کێک له‌و
هونه‌رمه‌نده ده‌نگ خۆشانه‌ی به‌شداریان کردبوو.
خواڵیخوشبوو هونه‌رمه‌ند (فوئاد ئه‌حمه‌د) ی نه‌مر
بوو که چه‌نده‌ها سرودی نیشتمانی و گورانی
نه‌ته‌وایه‌تی چڕی که بووه جێ ره‌زامه‌ندی هه‌موو
ئاماده‌بووان ، به تایبه‌تی گورانی ( پێشمه‌رگه‌ین
به هه‌ڵمه‌تێن پاڵه‌وانی میله‌تین) که وه‌ک
بروسکه ئه‌یدا به ڕووی ئه‌و ڵیپرسراوانه‌دا و
کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌بوو له به‌رزکردنه‌وی وره‌و
هیزی خه‌لک و ئاماده بووان و له به‌ر چاوی ئه‌و
ڵیپرسراوانه‌دا ، من ڵیره‌دا بۆ جاری یه‌که‌م ئاشنا
بووم به ناسینی ئه‌م که‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌و حه‌زم
له‌ده‌نگی و گورانیه‌کانی کردوو له‌دوای ساڵانی
هه‌شتاشه‌وه که زانکوی سلێمانی گواسترایه‌وه بۆ
شاری هه‌وڵیری خۆشه‌ویست به هۆی ئه‌وه‌ی
که‌فه‌رمانبه‌ر بووم له‌م زانکویه چوومه شاری
هه‌وڵیرو ماوه‌ی زیاتر له پانزه ساڵ له‌م شاره‌دا
ژیانم برده سه‌ر ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شانۆدا کارم
ئه‌کرد به به‌رده‌وامی ماموستا فوئادی خواڵیخوشبوش
کارمه‌ند بوو له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری
هه‌وڵیر ئیمه‌ش زۆربه‌ی کاره شانۆیه‌کانمان له‌سه‌ر
هۆڵی ئه‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه پێشکه‌ش ئه‌کرد و
په‌یوه‌ندی هونه‌رمه‌ندانیش زۆر کوک بوو زیاتر
ماموستا فوئادم له نزیکه‌وه‌و ناسی و په‌یوه‌ندیم
له‌ته‌کیا په‌یدا کرد..!! دوایی ماوه‌یه‌ک زانیم
ماموستا فوئاد له‌گه‌ڵ خیزانه‌که‌ی چوونه‌ته
ئه‌وروپا جیگیر بوون له هوڵه‌ندا زۆر خه‌مناک بووم
به‌کۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێگای دلخوشکه‌ری و ئاسوده‌یم بوو ، ئه‌مڕوو له
به‌رنامه‌ی شه‌وچرای هونه‌رمه‌ندان ( دیدار ) که
که‌ناڵی ئاسمانی کوردی ڕۆژ تیڤی هه‌موو ڕۆژانی
پینجشه‌مه‌یه‌ک پێشکه‌شی ئه‌کات له ئاماده‌کردنی
هونه‌رمه‌ند ( حوسینی ڕه‌هبه‌ر ) له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌کان به‌تایبه‌تی ، که
به‌رنامه‌یه‌کی قه‌شه‌نگ و دڵگیرو به تامه جێگای
خۆی کردوته‌وه له لای هه‌موو بینه‌رانی ، چاوم
که‌وت به هونه‌رمه‌ندێکی لاوی تازه پێ گه‌یشتوو (
شوان فوئاد ئه‌حمه‌د ) که کوڕی هونه‌رمه‌ندی
خواڵیخوشبوو بوو ، ده‌نگێکی زوڵال و دڵگیرو
سه‌رکه‌وتووی خۆشی هه‌بوو که چاوه‌ڕی ئه‌کری
گورانیبژێکی سه‌رکه‌وتوی لێ ده‌رچیت له دوا ڕۆژدا
زۆر جیگای ڕه‌زامه‌ندی و پیخۆشحاڵیمه که
هونه‌رمه‌ند فوئاد ئه‌حمه‌د زیندو نه‌مره‌و له پاش
ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خزمه‌تی خۆی بۆ ڕه‌وتی هونه‌ری
گورانی و موسیقای کوردی ، نه‌وه‌یه‌کی ئاوای له پاش
خۆی بۆ دریژه پیدانی ڕیگاکه‌ی که له ژیان دا
هه‌ڵیبژاردبوو به فیڕوو نه‌ڕویشتوه .!! پڕ
به‌دڵ پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی هونه‌رمه‌ندی لاو
کاکه شوانه ئه‌که‌م وه هیوادارم که به هه‌موو
توانایه‌که‌وه له‌سه‌ر ڕیچکه‌و ڕیبازی باوکی
به‌رده‌وام بێت بگاته لوتکه‌ی به‌رزو ئاوات وئامانج
له هه‌مانکاتیشدا ده‌ست خۆشی و ئافه‌رینیش
ئاڕاسته‌ی هونه‌رمه‌ند کاک ( حوسینی ڕه‌هبه‌ر )
ده‌که‌م بۆ ئه‌و به‌رنامه به پێزو جوانه‌ی که به
هۆیه‌وه خزمه‌تێکی زۆری ڕیبازی هونه‌ری کوردی پێ
ئه‌کات و به‌رنامه‌یه‌که به هۆیه‌وه چه‌نده‌ها
هونه‌رمه‌ندی لاوی تازه پێ گه‌یشتوو دیته ناو
مه‌یدانی هونه‌ره‌وه‌و هونه‌ر ئه‌گاته تروپک
ولوتکه‌ی مه‌به‌ست و ئامانج .!
|