|
به‌همه‌ن قوبادى:رازیبووم به‌شێک له(نیوه‌مانگ) سانسۆر بکه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ده‌خه نه‌کرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه دواجار ده‌ستگا
په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئێران قه‌ده‌خه‌یان کرد Konline
/له‌چوارچێوه‌ى فێستیڤالى نێوده‌وله‌تى فیلم له‌تۆرۆنتۆ رۆژى
9/9/2006 له هۆڵى Isabel Bader Theater به‌ئاماده‌بوونى
بینه‌رێکى زۆر که‌خۆى له‌نزیکه‌ى هه‌زار که‌س ده‌دا یه‌که‌مین
نمایشى فیلمى( نیوه‌مانگ Half Moon)ى ده‌رهێنه‌رى کورد به‌همه‌نى
قوبادى به‌ڕێوه‌چوو.
نیوه‌مانگ فیلمێکى نیمچه‌کۆمێدییه‌و
باس له بنه‌ماڵه‌یه‌کى میوزیکژه‌نى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌کات
که‌له‌سه‌روبه‌رى رووخانى رژێمى سه‌دام حوسێن‌دا به‌نیازى
سازکردنى کۆنسێرتێک روو له‌شارى هه‌ولێر ده‌که‌ن به‌ڵام
گه‌شته‌که‌یان سه‌رناگرێت و له‌لایه‌ن پاسه‌وانانى سنوورى ئێرانى
تووشى کێشه ده‌بن به‌تایبه‌تیش چونکه خانمه گۆرانبێژێکیشیان
له‌گه‌ڵدایه که‌له‌ئۆتۆمبێله‌که‌دا (باسێکى قوتابخانه‌یه)
شاردوویانه‌ته‌وه چونکه له‌ئێران قه‌ده‌خه‌یه ژن گۆرانى بڵێت
، ئه‌م رۆڵه‌ش ئه‌کته‌رى ناسراوى ئێرانى (هه‌دیه تارانى
)ده‌یگێڕێت.
فیلمى نیوه‌مانگ کۆمه‌ڵێک لایه‌نى پۆزه‌تیڤى
کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان نیشان ده‌دات به‌تایبه‌تیش خۆشه‌ویستى
ورێزگرتن له‌میوزیک وهونه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ى سه‌ربازانى ئێرانى
که‌شه‌ق له ئامێره‌کانى میوزیک هه‌ڵده‌ده‌ن، زمانى فیلمه‌که
تێکڕاکوردییه‌و ته‌نها هه‌ندێک دایه‌لۆگى کورتى فارسى تێدایه
ودیمه‌نه‌کانیشى له نێوچه‌ى هه‌وراماندا گیراون
وئه‌کته‌ره‌کانیشى ئاستێکى یه‌کجار به‌رزى نواندن نیشان ده‌ده‌ن،
قوبادى ئه‌م فیلمه‌ى پێشکه‌شى یادى 250 ساڵه‌ى له‌دایکبوونى
میوزیکژه‌نى ناسراوى جیهانى مۆزارت کردووه. رۆژى
دووشه‌ممه11/9/2006 بۆ جارى دووه‌م وبه‌به‌شدارى بینه‌رێکى زۆرى
که‌نه‌دى فیلمه‌که نیشاندرایه‌وه‌و دواتریش به‌همه‌نى قوبادى
به زمانى کوردى کورته باسێکى له‌سه‌ر فیلمه‌که
پێشکه‌شکه‌شکردوئاماژه‌ى به‌و ئاسته‌نگ وگرفتانه کرد که‌دێنه
پێشى بۆ به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌کانى و وه‌ڵامى پرسیارى
ئاماده‌بووانیشى دایه‌وه.
له‌دیدارێکى رۆژنامه‌وانیدا
کۆمه‌ڵێک پرسیارم له‌باره‌ى ئه‌م فیلمه‌و کاروچالاکى وپڕۆژه‌کانى
وره‌وشى سینه‌ماى کوردى(ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه راست
بێت)ئاراسته‌ى کاک به‌همه‌ن کرد ، له‌باره‌ى قه‌ده‌خه‌کردنى
فیلمى نیوه‌مانگ له ئێران قوبادى ئاشکراى کرد که ئه‌و
ته‌نانه‌ت رازیبووه به‌شێک له‌فیلمه‌که‌ش سانسۆربکرێت
به‌مه‌رجێک قه‌ده‌خه نه‌کرێت به‌ڵام ده‌ستگا
په‌یوه‌ندیداره‌کانى ئێران دواجارقه‌ده‌خه‌یان کردوگوتیان ئه‌م
فیلمه گیانى کوردى ونه‌خشه‌ى کوردستانى تێدایه وقه‌ده‌خه‌یه.
قوبادى ئاشکرایکرد که له‌فیلمه‌کانى پێشووتریشى تووشى
ته‌نگپێهه‌ڵچنین بۆته‌وه به‌تایبه‌تى فیلمى (گۆرانییه‌کانى
وڵاتى دایکم )به‌وبیانووه‌ى که‌ناونیشانى فیلمه‌که بۆنى
جوداخوازى لێدێت.
قوبادى گوتى هه‌رفیلمێک به‌زمانى کوردى
نه‌بێت ورۆحی کوردى تێدا نه‌بێت فیلمى کوردى نییه‌و
راستییه‌که‌شى ئێمه تائێستا شتێکمان نییه ناوى سینه‌ماى کوردى
بێت ، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵى بنیاتنانى سینه‌ماى کوردى
بده‌ین،به‌همه‌ن ئه‌گه‌رچى ستایشى نێچیرڤان بارزانى ود.به‌رهه‌م
ساڵح-ى کرد که‌هه‌وڵده‌ده‌ن پشتیوانیى وهاوکارى کارى سینه‌مایى
بکه‌ن له‌کوردستاندا به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا گله‌یى له‌وه‌ش کرد
که‌تا ئێستا وه‌ک پێوست کارێکى وانه‌کراوه که سینه‌ماى کوردى
دروست ببێت وگوتى زۆر به‌داخه‌وه نازانم بۆ نایکه‌ن؟! جێى
باسکردنه بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ماڵى کورد له تۆرۆنتۆ
سیمینارێکى تایبه‌ت بۆ به‌همه‌نى قوبادى رێکبخات که تێیدا باس
له فیلمى نیوه‌مانگ و کاروپڕۆژه‌کانى ده‌کات.
* کاستى
سه‌ره‌کى فیلمى نیوه‌مانگ:
- نووسین وبه‌رهه‌مهێنان
وده‌رهێنان: به‌همه‌نى قوبادى - ئیسماعیل غه‌ففارى :
مامۆ - ئه‌ڵڵا موراد ره‌شتیانى: کاکۆ - هه‌دیه تارانى:
هێشوو - گوڵشیفته فه‌راهانى: نیوه مانگ - سه‌دیق
به‌هزادپوور: شوان ماوه‌ى فیلم : کاتژمێرێک وده خوله‌ک
* له ده‌رفه‌تێکى دیکه‌دا دیداره‌که
به‌درێژى بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
|