|
22:07 14/09/2006
PUKmedia رێناس:
كاژێر 5 ی ئێواره‌ی رۆژی 14/9 بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیری گه‌لاوێژ،
له‌ژێر ناوی (خالید دلێر، پیاوێك ئاوێته له‌شیعرو ئاواز‌و هه‌ڵوێستی
جوامێرانه) كۆڕێكی رێزلێنانی بۆ هونه‌رمه‌ندو نیشتمان په‌روه‌ر
خالید دلێر له هۆڵی دیالۆگی شاری سلێمانی رێكخست.
سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه یاسین فه‌قێ سه‌عید وتاری بنكه‌ی گه‌لاوێژی
خوێنده‌وه‌و وتی: بڕیارمانداوه كه‌له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی گه‌لاوێژدا
خه‌ڵات بۆ به‌ڕێزان (ئه‌حمه‌د هه‌ردی، خالید دلێر) پێشكه‌ش بكه‌ین،
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رێزلێنانه‌ی كه ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن بنكه‌كه‌مانه‌وه
لێیان نراوه، دواتر هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار چه‌پكه گوڵی رێزلێنانی
پێشكه‌ش به خالید دلێر كرد و له وته‌یه‌كیشیدا باسی له خه‌بات
وتێكۆشانی ئه‌و تێكۆشه‌ره كرد و وتی: هیوادارین ئه‌م كوردپه‌روه‌ره
بمێنێت بۆمان تا ئه‌و كاته‌ی كه ئاڵای سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌بینێت.
دوای پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و یاده‌وه‌ری له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك
له (ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم، سه‌لاح شێخ شه‌ره‌ف، دكتۆر مارف عومه‌ر
گوڵ، كۆسار كه‌مال)، هه‌ڤاڵ مسته‌فای سه‌ید قادر چه‌پكه گوڵی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی پێشكه‌ش به مامۆستا خالید دلێر كرد.
له كۆتاییشدا خه‌ڵات-ی كچی مامۆستا خالید دلێر به‌ناوی بنه‌ماڵه‌وه
سوپاسی ئاماده‌بووان وبنكه‌ی گه‌لاوێژی كرد بۆ ئه‌و رێزلێنان و
رێكخستنی كۆڕه.
.jpg) |