به‌رهه‌می نوێی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر له‌ رێگه‌ی رادیۆی نه‌واوه‌ بڵاوناكرێته‌وه‌

[16:30 , 31 Aug 2006]

PNA - دوای ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌ نێوان هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر و رادیۆی نه‌وا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دوا به‌رهه‌می هونه‌ری، هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر پێیراگه‌یاندین كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی له‌ رێگه‌ی رادیۆیی نه‌وا بڵاوناكرێته‌وه‌.
له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ په‌یامنێر هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌می نوێی گوتی: به‌رهه‌می نۆیم ئاماده‌ییه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌، گفتوگۆ له‌ نێوان من و رادیۆی نه‌وا هه‌بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌، به‌ڵام له‌ دواجار هه‌ردوو لامان نه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌م له‌ لای ئه‌وانه‌وه‌، ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تری هونه‌ری له‌ گفتوگۆدام بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌مم.