|
PNA- هه‌ڵۆ محه‌مه‌د/
هه‌ولێر-
هونه‌رمه‌ند
به‌هجه‌ت یه‌حیا
بۆ ئاماده‌كرنی
دوا به‌رهه‌می
هونه‌ری خۆی
كه برِیار وایه
له‌ساڵی
ئاینده‌دا
بڵاوببێته‌وه،
گه‌رِایه‌وه
كوردستان.
له
لێدوانێكی
تایبه‌تدا
له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ند
به‌هجه‌ت یه‌حیا
دوای سه‌ردانی
بۆ
كوردستان،
سه‌باره‌ت
به دوا به‌رهه‌می
خۆی و ئه‌و سه‌ردانه‌ی
بۆ كوردستان
گوتی: هه‌ندێ
كاری تازه‌م
به‌ده‌سته‌وه‌یه
مامۆستا
كارزان مه‌حمود
موزیكی بۆ
داناوه،
ئاوازه‌كانیشی
خۆم ئاماده‌م
كردووه،
گشت شیعره‌كانیش
هی هاورێی
خۆشه‌ویستم
هێمنی مام
نادره،
هیوادرام
بتوانینن له
داهاتوویه‌كی
نزیكدا
بڵاوی بكه‌ینه‌وه،
كاری موزیكی
ئه‌م به‌رهمه‌م
ته‌واو بووه
و تۆمار
كراوه، ته‌نها
ئه‌وه ماوه
من ده‌نگی
خۆمی بخه‌مه
سه‌ر، دواتر
له ستۆدیۆی
(لانه‌ی ده‌نگ)
له سلێمانی
له‌لایه‌ن
ئارا ئه‌حمه‌د
كاری میكس و
ماسته‌رینگ
بۆ ده‌كرێت،
ناتوانم
ماوه‌ی ته‌واوبوونی
ئه‌م به‌رهه‌مه
به‌ته‌واوی
دیاری بكه‌م
ره‌نگه
دوای هه‌شت
مانگی تر
بڵاوببێته‌وه.
له
پرسیارێكدا
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی كه
له‌به‌رهه‌می
داهاتووشیدا
هه‌ر به‌و
ستایله
عیرفانییه‌ی
جاران
گۆرانی ده‌ڵێت،
هونه‌رمه‌ند
گوتی: هونه‌رمه‌ند
كه له‌سه‌ورتاوه
ده‌ستپێده‌كات،
هه‌وڵی گه‌رِان به‌دوای
خۆیدا ده‌دات
بۆ ئه‌وه‌ی
خۆی بدۆزێته‌وه،
هه‌وڵ ده‌دات
ستایلێك به
خۆی بدۆزێته‌وه،
هونه‌رمه‌ند
ئه‌بێ بزانی
جیده‌كات و
جی به‌خه‌ڵك
ده‌گه‌ینێت،
ئه‌مه‌ش هه‌مووی
كار و كات و ره‌نجی
ده‌وێت، ئه‌و
كاته‌ی كه
خۆی ده‌دۆزێته‌وه
پێویست
ناكات
جارێكی تر به‌دوای
خۆیدا بگه‌رِێت،
ده‌توانێ له‌سه‌ر
ئه‌و ستایله‌ی
كه هه‌ڵیبژاردوه
كار بكات،
بۆیه ئه‌مه
ره‌نج و ته‌قه‌ڵای
ساڵانێكی
منه و
توانیم خۆمی
تێدا بدۆزمه‌وه،
بێگومان
جۆری موزیكی
تریشمان هه‌یه،
هه‌ندێك هه‌ن
ته‌نها
موزیكی هه‌ڵپه‌ركێ
و هه‌ندێكی
تریش خۆیان
به موزیكی
كلاسیكه‌وه
خه‌ریك
كردووه، با
ئێمه
موزیكی
عیرفانیشمان
هه‌بێت.
سه‌باره‌ت
به سازدانی
كۆنسێرت له
شاره‌كانی
كوردستان به‌رِێزی
گوتی:
سازدانی
كۆنسێرت
كاتێكی زۆری
ده‌وێت من ئه‌م
جاره به‌سه‌ردان
هاتمه‌وه
بروا ناكه‌م
فریای
سازدانی
كۆنسێرت بكه‌وم،
ره‌نگه بۆ
سه‌ردانی
دووه‌م
بتوانم ئه‌م
كاره ئه‌نجامبده‌م.
|