به‌یانی هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم كۆنسێرتێكی گۆرانی له قامشلۆ ده‌گێرِێت
[22:10 , 30 Aug 2006]
PNA- هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (بڵند ئیبراهیم) بریار وایه به‌یانی كۆنسێرتێكی گۆرانی له شاری قاشلۆ بگێرِێت. له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كاوه ئیبراهیم برای هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم، به په‌یامنێری راگه‌یاند كه بڵند ئیبراهیم به مه‌به‌ستی سازدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی به‌رو شاری قامشلۆ به‌رێكه‌وت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێراگه‌یاندین كه ئه‌و موزیكژه‌نانه‌ی له‌م كۆنسێرته به‌شداری ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كیان موزیكژه‌نی توركن ئه‌وانی تریش موزیكژه‌نی كوردن.