هه‌ر هه‌واڵێک که لێره بڵاوده‌بێته‌وه، بۆچونی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی و ئێمه به‌رپرسیار نیین لێی
8-2005
PUKmedia
ئۆركێسترای ژێداری سلێمانی چه‌ند به‌رهه‌مێكی مۆسیقی یان نمایشكرد رۆژانی(23-24/8) له هۆڵی سلێمانی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجان ئۆركێسترای ژێداری سلێمانی به‌رابه‌رایه‌تی نه‌جات ئه‌مین چه‌ند بهرههمیَكی مۆسیقی خۆماڵی و بیانیان نمایشكرد . له‌م نمایشه هونه‌رییه‌دا گوێ‌گران گوێبیستی چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌كی (بیتهۆڤن) و (ئارام خاچا دووریان) و (تۆماس ئالبۆنینی) و خۆماڵی بوون . نه‌جات ئه‌مین رابه‌ری ئۆركێسترای ژێداری سلێمانی گووتی: ماوه‌ی دووساڵه له سلێمانیدا كارده‌كه‌ین و به‌رهه‌مه‌كانمان بیانی و خۆماڵین و جگه له مۆزیك ژه‌نه كورده‌كان هونه‌رمه‌ندی بیانیمان له‌گه‌ڵدایه و به‌هاوكاری كارده‌كه‌ین . هۆگر حه‌مه‌ساڵح
په‌یامنێر
گروپی مۆزیكی ده‌ربه‌ندیخان و ناڵه‌ی ده‌ف له سلێمانی كۆنسێرتێكی گۆرانی و مۆزیكیان پێشكه‌ش كرد
کوردستاننێت
دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح ئه‌حمه‌د ... هه‌ڵکه‌وت زاهیر
دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند دانا غه‌نی .... سازدانی دیمانه هه‌ڵكه‌وت زاهیر
كاروان ئاكره‌یی : حزبی دیموكرات و حزبی نه‌ته‌وه‌خواز ، به هیچ جۆرێك نابی به‌ره‌نگاری ئایین ببێته‌وه
خه‌بات
هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌لاح گه‌یشته ئێران. ............ هێمن ئاری
ته‌نیا ئیدریس: حه‌یران گه‌نجینه‌ی کوردانه.
مادۆنا له ئه‌سپه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و سێ په‌راسو و ده‌ستێكی ده‌شكێ
PNA ـ باربارا چارلۆن قسه‌كه‌ر به‌ناوی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی مادۆنا لویس فیرۆنیكا به رۆژنامه‌ی ئه‌سۆشێیتد پرێسی راگه‌یاند كه مادۆنا له ئه‌سپه‌كه‌ی كه‌وتۆته خوارێ و سێ په‌راسو و ده‌ستێكی شكاوه ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند رۆژێكی دیكه له نه‌خۆشخانه ده‌رده‌بچێ . شایانی باسه مادۆنا له گوندێكی باشوری به‌ریتانیا كاتێ خه‌رێكی سازدانی ئاهه‌نگی یادی 47 ساڵه‌ی له‌دایك بوونی خۆی بوو له‌گه‌ڵ مێرد و دوو منداڵه‌كه‌ی ، توشی ئه‌و رووداوه بوو .
فیدیۆ کلپی شه‌هید شوانه بۆ ڕیزلێنان له ئازار و خۆزگه‌کانی شه‌هید و هاوبیر و هاوسه‌نگه‌رانی
کامه‌ران سۆرانی
هونه‌رمه‌ندانی هێژا.
له‌یلا فه‌ریقی http://www.leilafariqi.com/ و
په‌یوه‌ند جاف http://www.paywandjaff.com/
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی میسر، له‌وێ له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر له‌لایه‌ن چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی و ته‌له‌ڤزیۆنی به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازێكی گه‌رمی لێكرا،له‌م گه‌شته‌دا، به فه‌رمی بانگهێشت كرا له لایه‌ن خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كۆچ كردوو (سوعاد حوسنی)، بۆ كۆنفراسی كردنه‌وه‌ی دۆسه‌ی هۆی مردنی هونه‌رمه‌ند سوعاد. درێژه
ته‌له‌فزیۆنی ( التاخی) په‌خشی ده‌ست پێكرد PNA - له دوێنێوه 1/8 ته‌له‌فزیۆنی ( التاخی) په‌خشی ئاسمانیی ده‌ست پێكردووه.التاخی ته‌له‌فزیۆنێكی كوردستانییه و به زمانی عه‌ره‌بی به‌رنامه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه . په‌خشی ( التاخی) رۆژانه له كاتژمێر 1 ی نیوه‌ڕۆ تا 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌سه‌ر هه‌مان فریكۆنسی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس ، به‌پێی ئه‌م خشته‌یه:
PNA ـ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كاسێتی سه‌رۆكی عێراقی لادراو سه‌دام حوسێن له‌گه‌ڵ گۆرانی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عاره‌بی له زۆر شوێنی سوریا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌رشیف
ساڵی 2005
به‌م ئیمه‌یڵه ده‌توانی په‌یوه‌ندی بکه‌ی به به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه.
sirwan@chopy.net