ئه‌رشیفی مانگی 8/2006
ئه‌رشیفی مانگی پێشوو
چالاکێکان
دیاری ئه‌م جاره
چۆپی له ڕۆژنامه‌کاندا
27/10/2006
به‌ڕێزان میوانانی چۆپینێت ئێمه دوای چوار ساڵ له کارکردنمان، که بڵاو کردنه‌وه‌ی(هه‌واڵی گۆرانی و مۆزیکی کوردی) بوو، له ئه‌مڕۆوه له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هونه‌ری ده‌وه‌ستین . بیرۆکه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا که پێش چوار ساڵ گرنگییه‌کی ئه‌وتۆ نه‌ده‌درا به هه‌واڵی هونه‌ری،که‌چی له سه‌رانسه‌ری دونیا گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی هونه‌ری تایبه‌ت به هونه‌ر هه‌یه، به داخه‌وه ئێمه نه‌مانبوو. خۆشبه‌ختانه ئێستا زۆر پایگه دروست بووه تایبه‌ته به هونه‌ر که ئه‌مانه‌ی لای ده‌ستی ڕاستته‌وه نمونه‌ی ئه‌و پایگانه‌ن. ئه‌رشیفی ئێستامان له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌هێڵینه‌وه ، به‌ڵام ئه‌رشیفی زیاتر له دوو ساڵمان که به ئه‌لی فۆنت بوو ، ناتوانین له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بیهێڵینه‌وه، ئێستا گرنگی ده‌ده‌ین ته‌نها به هه‌واڵی هونه‌ری چۆپی و چه‌ند هه‌واڵێکی هونه‌ری گرنگ. ... چۆپینێت
له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ، هونه‌رمه‌ند چۆپی به بانگهێشتێکی فه‌رمی ، ده‌گاته قامیشلۆ له میانه‌ی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیه‌کی چڕدا له‌نێوان په‌یوه‌ندیدارانی قامیشلۆ و مه‌نه‌جه‌ری چۆپیدا، ئه‌مڕۆ هه‌موو پێداویستیه‌کانی ئه‌و کۆنسێرته ڕێکخرا . هونه‌رمه‌ند چۆپی به هاوکاری هونه‌رمه‌ندانی مۆزیکژه‌ن هونه‌رمه‌ند فاروق باپیر و هونه‌رمه‌ند هیوا جه‌مال و باوک و مه‌نه‌جه‌ری( هونه‌رمه‌ند چۆپی ) ئیحسان فه‌تاح . بانگهێشت کراون و بڕیاره ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک له قامیشلۆ بمێننه‌وه و له‌وێ چاویان ده‌که‌وێت به هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و ناوچه‌یه و کۆنسێرتێک ساز ده‌که‌ن بۆ کورده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ، ساڵی پار هه‌ر له هه‌مان کاتدا هونه‌رمه‌ند چۆپی بانگهێشتی کوردستانی باکوور کرابوو بۆ فیستیفاڵی باتمان و له‌و فیستیفاڵه‌دا که زیاتر له سه‌د و په‌نجا هه‌زار که‌س ئاماده بوون، پێشوازیه‌کی گه‌رمیان له گروپی مۆزیک و هونه‌رمه‌ند چۆپی کرد. که گروپی مۆزیک پێکهاتبوو له هونه‌رمه‌ندان هیوا جه‌مال و ئالان عارف و نه‌جات جه‌وهه‌ر و حه‌سه‌ن، له‌و گه‌شته‌دا سه‌رۆک شاره‌وانی باتمان پێشوازی لێ کردن و زۆرێک له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره چاوپێکه‌وتنیان له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند چۆپی و گروپی مۆزیکدا کرد.
هونه‌رمه‌ند خالید ره‌شید: ئه‌وانه‌ی كه گوێگری به‌رهه‌مه‌كانی منن به‌رای من ئه‌وانه هه‌ستیارترین گوی گرن و كه‌س تائێستا نه‌ی توانیوه زه‌فه‌ر به‌راستگۆیی ڕۆحیان به‌رێت كه هه‌واری راسته‌قینه‌ی هه‌سته‌كانی مرۆڤ ... ئاماده‌كردنی: رێژین ئیبراهیم
یه‌که‌م هه‌نگاوی ( چۆپی ) بۆ ناو هونه‌ری کوردی، له ناو پاسێکه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد . .......... نوسینی ئیحسان فه‌تاح ده‌مێک بوو گۆرانی گوتن چوو بووه ناو خوێنی چۆپی کچمه‌وه، هه‌ندێک جار له ماڵه‌وه که چۆپی گۆرانی ده‌گووت ، من و دایکی خۆمان لێ بێده‌نگ ده‌کرد و گوێمان بۆ ده‌نگی چۆپی شل ده‌کرد و چێژمان له گۆرانێکانی وه‌ورده‌گرت، هه‌ر کاتێک هه‌ستی بکردایه که من و دایکی گوێی لێ ڕاده‌گریین ، گورج بێ ده‌نگ ده‌بوو و له سه‌ره‌وه هاواری ده‌کرد: ئه‌وه بۆچی گوێم لێ ڕاده‌گرن؟. جار جاره‌ش که گرفتێکم ده‌بوو ، چۆپی هه‌ر به‌ده‌م کار کردنه‌وه و له ژێر لێوه‌وه گۆرانی ده‌گووت بۆ خۆی ، که پێم ده‌گووت ئه‌رێ چۆپی بۆ نایبڕیته‌وه, ده تۆزێکیش بێ ده‌نگ به، گوێی لێ ڕانه‌ده‌گرتم و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوو.
ئاراس به تاک و به کۆ مامه‌ڵه‌ی ماچ ئه‌کات
به‌رهه‌می نوێی هونه‌رمه‌ند ئاراس . ............ کوڕی کانی عاشقان- سوید
بۆچی فوئاد ئه‌حمه‌د له یاد بکرێ. ....زاگرۆس ئه‌حمه‌د که‌مال.
ئه‌یوب عه‌لی له ماڵئاوایی ده‌دوێت. ......زیره‌ک ژێدار
زۆیا له چاوی تۆدا
درێژه‌ی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م مانگه
ئه‌رشیف
ساڵی 2006
مانگه‌کان
1
2
3
4
5
6
7
8
9
ساڵی 2005
10
11
12
به‌م ئیمه‌یڵه ده‌توانی په‌یوه‌ندی بکه‌ی به به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه.
sirwan@chopy.net هه‌ر هه‌واڵێک که لێره بڵاوده‌بێته‌وه، بۆچونی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی و ئێمه به‌رپرسیار نیین لێی