هه‌ر هه‌واڵێک که‌ لێره‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، بۆچونی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی و ئێمه‌ به‌رپرسیار نیین لێی

4-2006

کوردستاننێت

نوسینه‌که‌ی به‌ڕێز عومه‌ر فارس به‌ ناوی ( حه‌زره‌تی زه‌که‌ریا )وه‌ ، کێشه‌ی دروست کرد.
بۆێه‌ به‌ پیویستمان زانی ده‌قی ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی که‌ دوای ئه‌و نوسینه‌ سه‌ری هه‌ڵدا کۆی بکه‌ینه‌وه‌ و بۆ خوێنه‌رانی ئه‌م پایگه‌ هونه‌ریه‌ش ڕوون بێته‌وه‌ ، هه‌ندێک له‌و بابه‌تانه‌ که‌ سوکایه‌تی به‌ تاکه‌کان کردووه‌ ناتوانیین بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌.  ........ ستافی چۆپینێت

ئه‌وه‌ ده‌قی نوسینه‌که‌ی به‌ڕێز عومه‌ر فارسه‌
حه‌زره‌تی زه‌که‌ریا!!

ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بن له‌ ڕووی مه‌حشه‌را

ئێمه‌ش خاك و خۆڵ ده‌‌که‌ین به‌سه‌را

له‌ مانگی ڕابوردوودا هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ (زه‌که‌ریا) له‌ سلێمانی پارچه‌ زه‌وییه‌کی له‌ به‌هه‌‌شتی شار به‌خۆڕایی پێبه‌خشرا، که‌ رووبه‌ره‌که‌ی 1645.40  مه‌تر دووجایه‌ و نرخه‌که‌ی به‌گوێره‌ی نرخی ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ تیایدا وه‌ریگرتووه‌. ده‌که‌ته‌ (246810) دۆلاری ئه‌مه‌ریکی واته‌ نزیکه‌ی چاره‌که‌ ملیۆنێك دۆلار. وه‌ هه‌ر وه‌ها له‌ له‌ودیوی دووڕیانه‌که‌ی سه‌رچنار له‌ سلێمانی پارچه‌ زه‌وییه‌کی به‌ ڕوبه‌ری 29 دۆنم (هه‌ردۆنمێك 2500 مه‌تر دووجایه‌) به‌ خۆڕایی پێبه‌خشرا که‌ 13 شوقه‌ی نیشته‌ جێبوونی تێدا درووست بکات، تاکو ئێستا ته‌نها دوو شوقه‌یانی نزیكه‌ به‌ ته‌واو بوون‌، شایه‌نی باسیشه‌ که‌ تاکو ئێستا (ئیجازه‌) فه‌رمی بۆ‌ درووستکردنی ئه‌و شوقانه‌ له‌ شاره‌وانی وه‌ر نه‌گرتووه‌. سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌ك به‌ بێ (ئیجازه‌) ی شاره‌وانی ژوورێك له‌ناو خانووه‌که‌ی خۆیدا دروست بکات، شۆفڵه‌کانی شاره‌وانی به‌په‌له‌ ده‌گه‌نه ‌سه‌ری و بۆی ده‌ڕوخێنن.

جا گوێ بگرن میمکه‌ (ڕه‌عنا) ی پاشماوه‌ی ئه‌نفال چۆن هاوار ده‌کات و ده‌پاڕێته‌وه‌، که‌ ڕوحمی پێبکه‌ن و ته‌نها ژوورێکی پێ ڕه‌وا ببین که‌ ساڵه‌کانی کۆتایی ته‌مه‌نی تیا به‌سه‌ر به‌رێت. تف له‌ ده‌سه‌ڵات تف له‌ ئازادی تف له‌ هونه‌ر، تف له‌ فیدراڵی و تف له‌سه‌ربه‌خۆیی، تف له‌ خۆم و تف له‌ ئێوه‌ش گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تیانه‌ ده‌نگ هه‌ڵنه‌بڕین.... عومه‌ر فارس عه‌زیز به‌رپرسی کوردستان نێت

کاردانه‌وه‌کانی ئه‌و نوسراوه‌ (ڕۆژی یه‌که‌م)
1-
جا هه‌ر بازنه‌یه‌ک بکێشن به‌ده‌وری سلێمانیدا و تاپۆی بکه‌ن له‌سه‌ر زه‌که‌ریا با ئیتر هه‌موو سلێمانی ببێت به‌کرێچی زه‌که‌ریا ... عه‌لی کوردستانی

2- عومه‌ری فارس.. ئاش به‌تاڵ... هیوا موحه‌مه‌د

3-
خێمه‌كه‌ی پلكه‌ره‌عنا و شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا.... . رزگار كۆچه‌ر

کاردانه‌وه‌کانی ڕۆژی دوهه‌م

  1. هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا و نوسینه‌که‌ی به‌ڕێز عومه‌ر فارس.... ... هۆگر محه‌مه‌د

  2. هه‌رشتێك له‌ جێگه‌ی خۆی به‌رگرییه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد زه‌که‌ریا .. عه‌بدولموئمین ده‌شتی

  3. ئه‌ری ژورێك له‌ شوقه‌كه‌ی زه‌كه‌ریام ناده‌نی...؟ سه‌ردار جه‌مال

  4. له‌گه‌ل دێره‌كانی كوردوستان نێت دا ... شوان كۆژه‌

  5. گه‌وره‌یی له‌بیرکردنه‌وه‌دایه‌ ... محه‌مه‌د پیشده‌ری

  6. له‌یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیدا به‌داخه‌وه.. هیرشی ناڕه‌وا ده‌کرێته‌ سه‌ر زه‌که‌ریا.. هونه‌ر فارس

  7. بۆ به‌رچاوی به‌ڕێزان / عومه‌ر فارس (به‌رپرسی کوردستان نێت) و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی ئازیز ... به‌ختیار شێخ مسته‌فا

  8. عومه‌ری فارس، سوپاس بۆ هه‌ڵوێستت.... . هیوا موحه‌مه‌د

 

ڕادیۆ زایه‌ڵه‌ وتووێژێکی ( به‌ ده‌نگ) له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند که‌ژاڵی ئاده‌می.
 

PUKmedia فێستیڤاڵی به‌درخان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.   ......  هاوڕێ ڕه‌واندوزی
 

چرا بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کانی هۆڵه‌ندا نه‌ریتێکی نوێیان به‌کارهێنا.  ....
 

کوردستاننێت فێستیڤاڵی ( ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌رگیز دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌ ).  ..... ئه‌نجومه‌نی فیتیفاڵی  ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌
 

  چنار : له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕێچکه‌یه‌کی تایبه‌تییم بۆ خۆم هه‌ڵبژارد.  ....... نیاز عه‌زیز
 

نه‌وا

گوێ‌ گرتن له‌موزیك یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ دوای‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌

زانایانی‌ ئه‌مریكا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد گوێ‌ گرتن له‌موزیك یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ دوای‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌. به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر 14 حاڵه‌ت ئه‌جامدراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ دوای‌ نه‌شته‌رگه‌ری گوێ له‌ موزیك ده‌گرن، به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ هه‌ست به‌ئازار ناكه‌ن كه‌گوێ له‌ موزیك ناگرن، هه‌روه‌ك كه‌متر پێویستیان به‌ ده‌رمانی‌ ئازارشكێنی‌ مۆرفین ده‌بێت. دكتۆر (ئێم سولیداد سیبیدا ) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ نیو ئینگلاند میدكاڵ سێنته‌ر كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌ رایگه‌یاند بۆمان رونبۆته‌وه‌ گوێگرتن له‌ موزیك له‌ دوای‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه‌ 

چرا
نامه‌یه‌ک له‌ ماموه‌ستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخییه‌وه‌ بۆ به‌ڕێز قه‌له‌نده‌ر به‌رزنجی

  سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ئاوازی کێیه‌؟.   ...... قه‌له‌نده‌ر به‌رزنجی
 

په‌یامنێر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدرال ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پاداشت بۆ رۆژنامه‌نووسان و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان ده‌ربرِی.
 

کوردستاننێت فیستیڤاڵی: ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌رگیز دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.
 

جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیرووڕا هونه‌رییه‌کان هه‌ڵکه‌وت زاهیر ده‌که‌وێته‌ ڕێ بۆ لوبنان (به‌یروت ).
 

کوردستانی نوێ هونه‌رمه‌ند میکائیل و فرمێسکی ره‌نوو.
 

ڕامان سیاوجه‌مانه‌ و حه‌نجه‌ره‌ی بێگه‌رد.  .................. عادل مه‌حه‌مه‌دپور
 

Kurdistan TV زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا: به‌ به‌رهه‌مى نوێ وه‌ڵامى قسه‌ و قسه‌ڵۆك ده‌ده‌مه‌وه‌. ...... سه‌ردار خۆشناو
 

 
ئه‌لبوومى نوێى هه‌ردى سه‌ڵاح

17\4\2006 - دواى سه‌فه‌رێك بۆ توركیا كه‌ نزیكه‌ى دوو مانگى خایاند و دواى ئه‌وه‌ى كۆتایی به‌ ئاماده‌كرنى نوێترین به‌رهه‌مى هێنا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌ردى سه‌ڵاح له‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ گه‌یشته‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر. ئه‌لبوومى تازه‌ى هونه‌رمه‌ند هه‌ردى سه‌ڵاح به‌ ناوى (تۆبه‌) یه‌ كه‌ ده‌ گۆرانى له‌ خۆ ده‌گرێت و یه‌كێك له‌ گۆرانیه‌كانیشى به‌ ناوى (به‌سمه‌) كلیپ كردووه‌.
ئه‌م ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌ى هه‌ردى سه‌ڵاح له‌ فۆلكلۆر و هۆنراوه‌ى جه‌بار حه‌بیب، هاشم رێكانى، سامى ئه‌رگۆشى، نیازى حه‌مه‌ عه‌زیز، هه‌وار ئاكره‌یی و زانا جه‌به‌لى یه‌، ئاوازه‌كانییش، بێجگه‌ له‌ یه‌كێكیان كه‌ فۆلكلۆره‌، ئه‌وانى دیكه‌ هه‌موویان هى خۆیه‌تى.
خوێنه‌رانى kudistantv.net ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژانى داهاتوودا دیمانه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ردى سه‌ڵاح بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌.
 

په‌یامی كورد
سیدییه‌كی نوێی شه‌هێن تاڵه‌بانی

13/4/2006 ـ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد شه‌هێن تاڵه‌بانی ئێستا سه‌رقاڵی سیدییه‌كی نوێیه‌. ئه‌م سیدییه‌ كاری موزیكی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند باباك شه‌ریفی بۆ كراوه‌.
ماوه‌یه‌كیش به‌ر له‌ ئێستا شه‌هێن تاڵه‌بانی له‌ میانی سه‌ردانێكیدا بۆ نه‌رویژ دوو ڤیدیۆ كلیپی بۆ هه‌ردوو گۆرانی (نیشتمان و گوڵ ئاوات) تۆمار كرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای كه‌ی سی لاند به‌رهه‌مهێنراوه‌
ئه‌م 2 گۆرانییه‌ش له‌ ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی پێشڕه‌و نه‌به‌رده‌.
 

Kurdistan TV

نارین فه‌قی: هونه‌ر وای کرد له‌ گه‌له‌كه‌م نزیك بم و هه‌ستی نوێی پێ به‌خشیم. ..... یونس حه‌مه‌د
 

kurdistanonline
هه‌ڵكه‌وت زاهیر : ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگى دڵنیا رِه‌زازى موقنیع نه‌بم ، ده‌بىَ ئافره‌تێكى دیكه‌ى نزیك له‌ مه‌رزیه‌ گۆرانیه‌ نوێكانى مه‌رزیه‌ بڵێته‌وه‌
ده‌رباره‌ى نوێترین ئه‌وكارو پرِۆژه‌ هونه‌ریانه‌ى هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر پێوه‌ى سه‌رقاڵه‌ له‌
درێژه‌...
 

 
هونه‌رمه‌ندان سه‌فین ساڵح و سه‌حه‌ر قادر زه‌ماوه‌ند ده‌که‌ن
Konline / کوردستان ئۆنلاین زانیویه‌تی ، که‌وا ، دووسبه‌ی چوارشه‌ممه‌ هونه‌رمه‌ندان له‌ هۆڵی حه‌دبا ی عه‌ینکاوه‌ ، هونه‌رمه‌ند ی موزیک ژه‌ن سه‌فین ساڵح و هونه‌رمه‌ندی سینه‌ما خاتوو سه‌حه‌ر قادر زه‌ماوه‌ند ده‌که‌ن .
هونه‌رمه‌ند سه‌فین ساڵح ، موزیکژه‌ن و ئه‌ندامی گروپی نالییه‌و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی نه‌وای هونه‌ره‌ له‌ رادیۆی نه‌وا ، خاتوو سه‌حه‌ر خه‌ڵکی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌و دانیشتووی شاری سلێمانییه‌ "
 

 
نامه‌یه‌ك بۆ ده‌نگێك له‌ میهره‌بانى و عه‌شق و جوانیدا...بۆ میکائیل
جه‌لال ئه‌حمه‌د به‌رزنجى

هیچ كاتێك ئه‌وه‌م له‌یاد ناچێت ئه‌و كه‌به‌ خه‌مێكى عاشقانه‌وه‌ …

درێژه‌...
 

 
زاهید بریفكانى و سه‌مفۆنیاى ئازادى
Konline / هونه‌رمه‌ندى میوزیكزان زاهید بریفكانى ده‌رباره‌ى نوێترین پرِۆژه‌ هونه‌ریه‌كانى به‌ كوردستان ئۆنلاینى رِاگه‌یاند : ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر كارم له‌ ( سیمفۆنیاى ئازادى ) كرد ، كه‌ له‌ سوید به‌ هاوكارى گروپى ئۆركستراى سه‌مفۆنیاى سوید ئه‌نجام درا . ئه‌م سه‌مفۆنیایه‌ (28) ده‌قیقه‌یه‌و سه‌ره‌تا باس له‌ پانۆرِاماى شۆرِشى ئه‌یلوول ده‌كات و گوزارشت له‌ خۆشى و ناخۆشى ئومێدو رِه‌ش بینى جۆش و خرۆشى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌كات ، باس له‌و هه‌سته‌ پیرۆزه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات ، دواتر دێمه‌ سه‌ر سه‌رده‌مى دواى شۆرِشى ئه‌یلول و تا ده‌گاته‌ ئه‌م ئازادیه‌ى ئێستا ، من حاڵى حازر ئۆرجیناڵى ده‌نگه‌كه‌یم لایه‌و به‌نیازم له‌ كوردستان به‌شدارى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان له‌ هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان ڤیدیۆ كلیپى بۆ بكه‌م و پاشان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى گه‌وره‌ رِێك بكه‌وم بۆ بڵاَوكردنه‌وه‌ى .
 

  ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى به‌شى دووه‌مى سرووده ‌نیشتمانیه‌كان ئاماده‌كات
ده‌رباره‌ى تازه‌ترین پرِۆژه ‌هونه‌ریه‌كانى خۆى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى به‌كوردستان ئۆنلاینى رِاگه‌یاند:
من له‌كارى هونه‌رى دانه‌بڕِاوم و هه‌میشه‌له‌كاردام، ئێستا كارى مۆسیقاى درامایه‌كى ته‌له‌فزیۆنیم ته‌واوكردووه‌،كه‌رِه‌نگه‌له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌ته‌له‌فزیۆنى گه‌لى كوردستان په‌خش بكرێت، هه‌روه‌ها خه‌ریكى ئاماده‌كردنى به‌شى دووه‌مى سروده‌ نیشتمانیه‌كانم بۆ ته‌له‌فزیۆن و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش سیدیه‌كى تایبه‌تى مۆسیقى خۆشم هه‌یه‌به‌نیازم له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا رِێك بكه‌وم بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كارێكى دیكه ی ‌هونه‌ری بریتیه‌له‌چه‌ند گۆرانیه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندانى كوردستان.
 

 
ئه‌گه‌ر هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌بێت یاسا ده‌توانىَ مافى هونه‌رمه‌ندان بپارێزێت ؟!...ریپۆرتاژ له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان
له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى دارِشتنى یاسایه‌ك بۆ پاراستنى مافى به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌كانى هونه‌رمه‌دان …
درێژه‌...
 

  سیدى (دڵ) ى به‌ختیار ساڵح له‌ هه‌ولێرو سلێمانى،20هه‌زار دانه‌ی ئۆرجیناڵ و 250هه‌زار كۆپى لێَ فرۆشراوه‌( هونه‌ری )
Konline / سلێمانى: به‌ پێى ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ له‌ سێَ سه‌نته‌رى بڵاَوكردنه‌وه‌ى سیدى و تۆمارگاى شارى هه‌ولێرو دوو سه‌نته‌رى دیكه‌ى شارى سلێمانى ده‌ست كه‌وتوون ،تاوه‌كو ئێستا 20هه‌زار دانه‌ی ئۆرجیناڵ له‌ سیدى (دڵ) ى هونه‌رمه‌ندى لاو به‌ختیار ساڵح فرۆشراوه‌ ، جگه‌ له‌ فرۆشتنى نزیكه‌ى 250 هه‌زار كۆپى(سیدى و كاسێت) هه‌مان سیدى له‌ هه‌ردوو شارى سلێمانى وهه‌ولێر، خاوه‌نى سه‌نته‌رى دیلان له‌ سلێمانى له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ مێژووى ئه‌و سه‌نته‌ره‌دا به‌رهه‌مى هیچ هونه‌رمه‌ندێك ئه‌و بره‌وه‌ی نه‌بووه‌ .
 

 
دلێر حوسێن..سیدییه‌ك بۆ حه‌سه‌ن گه‌رمیانى و چوار گۆرانى بۆ(دیارى و سه‌فین و هێمن و دهۆك)
هونه‌رمه‌ند(دلێر حوسێن)ى موزیك ژه‌ن و ئاواز دانه‌ر ده‌رباره‌ى تازه‌ترین پرِۆژه‌ى هونه‌ریه‌كانى ده‌ڵىَ" حاڵى حازر مامۆستاى(په‌یمانگاى هونه‌ر جوانه‌كانى رشانیه‌و چه‌ند كارێكى هونه‌ریم بۆ ڤیستیڤاڵى ساڵانه‌ په‌یمانگا ئاماده‌كردووه‌،هه‌روه‌ها له‌وه‌رزى هاوینیشدا به‌نیازم سیدییه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن گه‌رمیانى تۆماربكه‌م كه‌ گۆرانى له‌ له‌خۆ ده‌گرێت وێراى چه‌ند گۆرانییه‌ك بۆ هه‌ریه‌ك له‌(دیارى قه‌ره‌داغى،سه‌فین خه‌راجیانى، هێمن حوسێن و هه‌روه‌ها له‌گه‌لڕ تیپى مۆسیقاى دهۆكیش وه‌ك یادگارییه‌ك بكه‌م.
 

کوردستاننێت به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان و هاوڕێیان، تاکه‌ی ئاوڕی دڵسۆزانه‌ له‌ ئازاد خانه‌قینی ناده‌نه‌وه.  ... .....ڕێژین ئیبراهیم
 

  ناسر گیان تۆ له‌ناو دڵی کوردا جێگات گه‌وره‌یه‌.... عومه‌ر ب
 

  پرۆگرامی (شه‌وچه‌ره‌) له‌ رۆژ تیڤی هونه‌رمه‌ندی میللی خاله‌ (حسن سیساوه‌یی) به‌رز راده‌گرێت
 

  فه‌نابوونی ده‌نگه‌ شالورییه‌کان, هاوارێک بۆ یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان  ... ده‌وه‌ن
 

چۆپی نێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى کێ ، خه‌ڵک چه‌واشه‌ ده‌که‌ن و ڕاستى ده‌شێوێنن  ؟.   ......  ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین
 

کوردستاننێت كاك ماهر پاره‌ هه‌موو شتێك نییه‌.... هێمن حاجی عه‌لی
 

  له‌یلم له‌یل... بۆ ناسری ره‌زازی.... . زاگرۆس زه‌رده‌شتی.
 

  ئه‌رده‌ڵڵان عه‌بدوڵڵا ئه‌مجاره‌به‌باڵای به‌رزی ڕه‌زازی دا هه‌ڵده‌شاخێ! مه‌حموود حاجی عومه‌ر.
 

  جنێودان به‌ڕه‌زازی سه‌رپێچی كردنه ‌له‌یاسا ... ساماڵ سڵێمان
 

 

فرمێسك ره‌شتن بۆ كۆپی نه‌كردن ده‌ست پانكردنه‌وه‌ بۆشاباش وه‌رگرتن.. . رزگار كۆچه‌ر
 

  ناسری ڕه‌زازی سوڵتانیی خاننده‌كانه‌* ... عه‌نان ڕه‌ووف قادر
 

  ناسری ره‌زازی شێخی گۆرانی بێژانه‌.... .. خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
 

په‌یامنێر هونه‌رمه‌ند دیار ده‌رسیمی گه‌یشته‌ هه‌ریمی کوردستان
 

چرا دیمانه‌یه‌ک له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند باخان.   .................. هه‌ردی هۆڵه‌ندا
 

PUK میكائیل له‌سلێمانی: هونه‌ری كوردی روو له‌قه‌یرانه‌ . .............. سه‌فین ئه‌حمه‌د
 

خاک دیداری خاک له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریمدا.  .......... حه‌مید بانه‌یی
 

kurdistanTV ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ: خۆم به‌سه‌ربازێکی ونبووی هونه‌ری کوردی ده‌زانم. ....... یونس حه‌مه‌د / ئۆسلۆ
 

کوردستاننێت بانگه‌وازێک بۆ نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ئازادیخوازانی کورد له‌ که‌نه‌دا.  .... کازێوه‌ ساڵح
 

کوردستاننێت ناسری ڕه‌زازی ناوێکی گه‌وره‌ و دێیه‌کی وێرانه‌!! ... ئه‌رده‌ڵان عه‌‌بدوڵا
 

په‌یامنێر جوان حاجۆ واز له‌ گۆرانی ده‌هێنێ و بازرگانی ده‌کات.
 

  لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان ڕێزی له‌ کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر گرت.
 

  هونه‌رمه‌ند مادۆنا له‌ دیاربه‌کر ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ.
 

  وه‌زیری رۆشنبیری دامه‌زراندی شاری راگه‌یاندنی راگه‌یاند.
 

  زیاد ئه‌سعه‌د ئه‌لبومی نوێی گۆرانییه‌كانی خۆی به‌ رادیۆی نه‌وا فرۆشت.
 

ڕادیۆ زایه‌ڵه‌ وتووێژی ڕادیۆ زایڵه‌ له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌سعه‌دی ڕه‌زازی.
 

ده‌نگه‌کان ڕه‌هبه‌ر جه‌لال هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌ نووس.  ......  فه‌هد کرده‌وانی
 

 

ماهیر حه‌مه‌ده‌مین: تا مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانم نه‌پارێزرێت بڵاویان ناكه‌مه‌وه‌

PNA ـ هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌مه‌ده‌مین ، له‌ توركیا ئه‌لبومێكی تازه‌ی به‌رهه‌مێنا ، كه‌ 11 گۆرانی له‌ خۆ ده‌گرێت .
كاری مۆسیقای ئه‌م كلیپه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان هێمن حوسێن و سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندوزی ئه‌نجامدراوه‌.
هورنه‌رمه‌ند هه‌روه‌ك پێی راگه‌یاندین چاوه‌ڕێێ كۆمپانیایه‌ك یا ده‌زگایه‌ك ده‌كات ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی خۆی بڵاوبكاته‌وه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ چونیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌ ماهیر گوتی :" تاكو مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌م زامن نه‌ركرێت ، بڵاویناكه‌مه‌وه‌ ."
شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌مه‌ده‌مین یه‌كێ له‌و یازه‌ده‌ كۆرانیه‌ی له‌ ته‌له‌فزیونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، كه‌ناوی ( هۆزه‌هۆزه‌)یه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌.

 

جه‌ژنی نه‌ورۆز و یه‌کگرتنه‌ وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی کوردستان له‌ ووڵاتی نۆروێج
به‌ بۆنه‌ ی جه‌ژنه‌کانی نه‌ورۆز یه‌کرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ که‌ی کوردستان،کۆمیته‌ی هاوکاری پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی
کوردو کوردستانی له‌ ووڵاتی نۆروێژ، هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانی ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگ له‌ شاری ئۆسلۆی پایته‌خت و به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندان په‌ یوه‌ند جاف و نارین فه‌ قی و نه‌ به‌ ز موکریانی رۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 8/4/2006 کاتژمێر 6 ی ئێواره. ناونیشان  
Ekebergveien101   -  1178  Oslo

 

لێره‌ ده‌توانی گوێ له‌ نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند چۆپی بگریت، که‌ گۆرانی  ( که‌رکووک)ه‌‌ له‌ خواره‌وه‌ باسی چۆنیه‌تی وه‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌مان کردووه‌.

تێکستی گۆرانی که‌رکووک
 

  تێڕوانینێک بۆ گۆرانی که‌رکووک.  ............... ڕێبوار
 

  ئاگاداریه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ند چۆپییه‌وه‌
 

 


کۆنسێرتێکی به‌ به‌رنامه‌ و جوان له‌ ناو دڵی له‌نده‌ندا
ئه‌م کۆنسێرته‌ ، کۆنسێرتێکی کوردی فارسییه‌، هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌که‌مان هونه‌رمه‌ند شه‌هین تاڵه‌بانی  به‌شداری تێدا ده‌کات، له‌ 22-4-2006 کاتژمێری 7:45
بۆ زانیاری زیاتر کلیک بکه‌ سه‌ر ئێره‌.

 

کوردستانی نوێ  هونه‌رمه‌ند قادر دیلان ، دوای مردنیش ئاواته‌که‌ی نه‌هاته‌ دی.  ..... نیاز نوری مه‌لا مه‌حموود
 

باسه‌ڕا فازڵ سه‌عید: هه‌ندێک کلیپ کاریگه‌ریه‌که‌ی ته‌نها له‌ وێنه‌ گرتنه‌که‌یدایه‌ .  ...... به‌کر ده‌روێش
 

ڕێگای کوردستان کچه‌ هونه‌رمه‌ندی شۆخ هۆلیا ئه‌فشار : من کوردم و به‌ کوردیش گۆرانی ده‌ڵێم
 

  هونه‌رمه‌ند سه‌فین ساڵح: کۆمپانیای چوارچرا ته‌نها کاره‌کانی ڕاگرتوه‌ ، کۆتایی نه‌هاتووه‌. .. زیاد که‌ریم
 

  کردنه‌وه‌ی لقێکی دامه‌زراوه‌ی سه‌ما له‌ هه‌ولێر.
 

جه‌ماوه‌ر هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن شه‌ریف: خزم خزمێنه‌ و واسیته‌ ته‌نانه‌ت بۆ دابه‌زاندنی کلیپه‌کانیش هه‌یه‌
هونه‌رمه‌ند خێرۆ عه‌باس : جێی داخه‌ هه‌ندێک له‌ هونه‌رمه‌ندان له‌  کلیپه‌کاندا شتی نه‌شیاو پیشان ده‌ده‌ن.
  به‌شی یه‌که‌م         به‌شی دوهه‌م      سازدانی ڕزگار ڕه‌زا چۆچانی
 

  بۆ عه‌دنان که‌ریم ، ئه‌و که‌مانچه‌ ته‌ره‌ی میله‌ درێژه‌کانی ساڵ مانسووی ناکه‌ن.  .....نه‌وزاد مه‌حموود عه‌بدولکه‌ریم
 

کوردستاننێت به‌ناوی ئاهه‌نگه‌وه‌ بازرگانی ئه‌كرێ به‌رۆژه‌ پیرۆزه‌كانی كورده‌وه‌ ... باوكی هه‌لۆ گه‌رمیانی
 

  چوار چرا كوژایه‌وه‌... ! بڵند نه‌وره‌س ره‌شید
 

  به‌ڕێزان: ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران، قوتابیان له‌ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه‌... چاك
 

  سه‌نته‌ری چالاکئ گه‌نجانی ڕانیه‌ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌رکه‌پکان ئانجامدا ... له‌هێڤاره‌وه‌
 

  نه‌ورۆز و کاناڵه‌ ئاسمانیه‌کان ... ڕێبین کوردستانی
 

  ڕه‌فیق سابیر و منی تاک ڕه‌هه‌ند، (چه‌ند سه‌رنجێک له‌ سه‌ر سرودی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید). ساڵح سوزه‌نی
 

  دیدارێک له‌ گه‌ڵ حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ندا.   ........  هه‌ڵکه‌وت زاهیر
 

ژننامه‌ دیدارێكى هونه‌رى له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژ نه‌جمه‌ی غۆڵامی.. سازدانى / تارا محه‌مه‌د
 

  دیدارێكى هونه‌رى له‌گه‌ل خانمه‌ گۆرانى بێژ (ئالان عومه‌ر ) / تارا محه‌مه‌د
 

ڕامان قه‌یرانه‌کانی مۆزیکی کوردی به‌ره‌و کوێ؟.  .............. زۆزگ قه‌ره‌داخی
 

په‌یامنێر

وته‌بێژێك به‌ناوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی راگه‌یاند
رۆژنامه‌ی (چاودێر) له‌ ژماره‌ی (79)ی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13/3/2006 له‌ لاپه‌ڕه‌ی 3دا هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ئاڵوگۆڕه‌ ئیداریی و هونه‌رییه‌ی له‌ ستافی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆسدا كراوه‌.
ئه‌و هه‌واڵه‌ گه‌لێك زانیاری و بۆ چوونی دوور له‌ راستی تێدایه‌ له‌وانه‌ گوایه‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ (ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌له‌فزیۆن به‌ هۆی ئیداری و داراییه‌وه‌ بووه‌، ئه‌مه‌ هیچ راست نییه‌ و ده‌چێته‌ خانه‌ی ته‌شهیره‌وه‌. بۆیه‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ڤاڵ (ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی) وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن ریزی لێگیراوه‌ و ئه‌ركی دیكه‌ی پێ سپێردراوه‌ له‌ مه‌كته‌به‌كه‌ماندا.
 

 

هه‌ستێک............................ خالـــــــــــــــــــــــــــید مه‌جید فه‌ره‌ج

لــــــه‌رۆشنایی چاووم خۆش بـــووم کاتێک سۆزی ده‌نگم بیستی
لــــه‌ده‌ستووری عه‌شق لام داو بـــــه‌ بــــــــێ بینین خۆشم ویستی
ووتـــــم دڵـــــــــه‌ سه‌رپشک بـــــــــه‌ خۆمم خسته‌ بـــــه‌ختی تۆوه‌
هه‌رچی خوێنی جه‌سته‌م هه‌یه‌ پێشکه‌شی که‌ ئــــــــــه‌گه‌ر ویستی
ئه‌وه‌ی هه‌م بوو هه‌ستێکی به‌رز چه‌پکێ گوڵ بوو له‌ یـه‌خه‌م دای

لــــــه‌ پاداشتیا سۆزێک نـــــــه‌بێ هیچی تـــــــــــــرم لێ نـه‌ویستی
بـــــــه‌ڵام داخم بـــــــۆ تۆ دلـَم که‌ لــــــــــــه‌ جێگه‌ی بیناییم
بووی
لـــــــه‌سه‌ر ده‌ستی خۆما مـردی و نــــــاڵه‌یـه‌کم لـــــــێ نــه‌بیستی
چه‌ند گرانه‌ تـــــــــاریکی چاو بـــــه‌ نـــــاو رۆحدا گـوزه‌ر
بکـــــا
ئه‌وه‌ی ئا هه‌نگ بێ لای خه‌ڵکی تۆ به‌ شیوه‌ن هــــه‌ر ده‌ی بیستی
 

کڵاورۆژنه‌ بڕوبیانووی ئیسلامیه‌کانی کوردستان بۆ سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب
 

په‌یامنێر ئه‌مڕۆ.. عادل هه‌ورامی تازه‌ترین ئه‌لبومی گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌.
 

  هه‌ولێر ... به‌چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌ت...كۆنفراسی كۆپی رایت ده‌ستی پێكرد
 

خه‌بات بۆچی لاوان که‌م گوێ له‌ ئاواز و گۆرانی کوردی ده‌گرن ؟! ........... به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین
 

  له‌ یادی له‌ داییکبوونی زانا و فۆلکلۆرستی ناوداری کورد پرۆفیسۆر حاجی جندی...... که‌ریم شاره‌ز
 

  وه‌یسی محه‌مه‌د : گه‌ر هه‌وڵی کارێکی تر نه‌ده‌م به‌ ده‌ر له‌ هونه‌ره‌که‌م ناتوانم بژیم.  ..... هێمن ئاری
 

  ئایه‌ مۆرکی کوردی له‌ مۆسیقای ئه‌مڕۆماندا هه‌یه‌؟.  .........   ئا. جه‌مال گرده‌سوری.
 

  داڕشتنی یاسایه‌ک بۆ پاراستنی مافی هونه‌رمه‌ندان چ سودێکی ده‌بێت بۆ هونه‌رمه‌ند.  ..محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه

کوردستانی نوێ ئه‌م شه‌و حه‌یران و گۆرانی ده‌شتی هه‌ولێر، ده‌کرێته‌ جه‌ژنانه‌. 
 

   

   

   

   

   

   

   

   

   

   

   

   

   

   

 

 

 

ئه‌رشیف

           ساڵی 2006

مانگه‌کان 1 2 3                  

           ساڵی 2005

مانگه‌کان 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12

 

به‌م ئیمه‌یڵه‌ ده‌توانی په‌یوه‌ندی بکه‌ی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه‌.

sirwan@chopy.net