هه‌ر هه‌واڵێک که لێره بڵاوده‌بێته‌وه، بۆچونی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی و ئێمه به‌رپرسیار نیین لێی
28/7/2006
له ئامێزی هارمۆنیدا ماڵێک نه‌خشاو له هونه‌ر. (خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات)ئا یاسین عومه‌ر.
گۆرانی فه‌نا بوونی هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا. ....ئا هارمۆنی
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدولڵا ـ هه‌ولێرـ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌ژده‌ر وه‌هبی له‌م رۆژانه گه‌رایه‌وه كوردستان و ئێستا له شاری سلێمانیه . ئه‌ژده‌ر وه‌هبی له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی به په‌یامنێری راگه‌یاند كه ئامانج له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان كاركردنه له‌سه‌ر ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی سی دیه‌كی تازه ، كه وێنه‌گرتنی هه‌ندێ دیمه‌نی له شاره‌كانی كوردستان ده‌بێ . شایانی باسه ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ساڵانێكه له وڵاتی دانیمارك نیشته‌جێیه و زۆربه‌ی وێنه‌ی كلیپه‌كانی له هانده‌ران وێنه‌ی گێراوه.
کوردستاننێت
كۆمپانیای ( نۆده‌م ) دوایین به‌رهه‌می زه‌كه‌ریا بڵاوده‌كاته‌وه عه‌بدولًغه‌فار عه‌بدولڵا/ هه‌ولێر ـ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا به په‌یامنێری راگه‌یاند كه‌وا له‌م نزیكانه زه‌كه‌ریا بۆ دانانی ده‌نگ بۆ گۆرانیه‌كانی سی دیه نوێیه‌كه‌ی سه‌ردانی توركیا ده‌كات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌م به‌رهه‌مه بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه. شایانی باسه سی دیه نوێیه‌كه‌ی زه‌كه‌ریا 14 گۆرانی له خۆده‌گرێت و بڕیار وایه كۆمپانیای ( نۆده‌م) له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان بڵاویبكاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند نانسى عه‌جره‌م دزى لێده‌كرێت
له ئاوی دۆكان ...هونه‌رمه‌ند ره‌مزی خانه‌قینی به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ده‌خه‌نكێت .....رزگار كۆچه مه‌رگ خۆی له بۆسه‌دا بوو بۆت ....چاوه بچوكه‌كان وده‌م چاوه پر له خه‌نده‌كه‌ت وه‌ك رۆژانی تر به‌خێر هاتنی رۆژ ئاوا بوونی نه‌كرد ....ئه‌م ئێواره‌یه خۆت ده‌ریات بۆخۆت ده‌ست نیشان كردوو له نێو شه‌پۆله‌كانی ده‌ست وباڵه‌كانت ده‌جولاند تا رزگارت بێت ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 7/7/2006كاتێك كۆمه‌له هونه‌رمه‌ندێك به‌نیازی گه‌شت كردن سه‌ردانی هاوینه هاواری دۆكان ده‌كه‌ن له‌م كاته‌ش ئاوی سه‌ده‌كه به‌رده‌درێت .
ئه‌رشیف
ساڵی 2006
مانگه‌کان
1
2
3
4
5
6
ساڵی 2005
7
8
9
10
11
12
به‌م ئیمه‌یڵه ده‌توانی په‌یوه‌ندی بکه‌ی به به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه.
sirwan@chopy.net