12:50
28--6-2006 PUKmedia هێمن
شوانی: چۆپی فه‌تاح كچه هونه‌رمه‌ندی
ده‌نگخۆش له‌رێگای چه‌ند پرسیارێكه‌وه به‌هۆی
ئیمێله‌وه له‌باره‌ی دواین پرۆژه‌ی خۆی رایگه‌یاند:
له‌هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ستۆدیۆی "شانیا" له‌شاری
ئۆپساڵه- ی سوید كاری مۆسیقا و ده‌نگ خستنه‌سه‌ر
گۆرانییه‌كانم ته‌واوبوون، روونیشكرده‌وه كه
سیدییه نوێیه‌كه‌ی 14 گۆرانی له‌خۆگرتووه
له‌وانه: 2 گۆرانی به‌زاراوه‌ی بادینییه و
ئاوازه‌كانی هونه‌رمه‌ند ئیدریس باله‌تایی بۆی
داناوه، 2 گۆرانی تری هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د
ئاوازی بۆ داناون، هونه‌رمه‌ند بورهان موفتی ئاوازی
بۆ 4 له‌و گۆرانیانه داناوه، 2 گۆرانی كرمانجی
سه‌رووی تێدایه، تێكڕا 4 گۆرانی فۆلكلۆره،
هه‌روه‌ها 2 گۆرانی ئینگلیزی له‌خۆگرتووه كه
ئاوازی ئه‌و 2 گۆرانییه‌ش بورهان موفتی
ئاماده‌یكردوون، گۆرانییه‌كی كوردی له‌سه‌ر ئاوازی
یۆنانیشی تێدایه. وتیشی: له‌گه‌ڵ دیۆتێك
كه‌پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند كاروان كامیل
وتوومانه‌ته‌وه، ئه‌و گۆرانییه هه‌مان گۆرانییه
كه له سیدییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند كاروان كامل
بڵاوكراوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به‌واده‌ی
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیدییه نوێیه‌شی چۆپی وتی:
نوێكاریی ده‌نگ و مۆسیقای ته‌واوبووه، ئێستا
به‌دوای كۆمپانیایه‌ك ده‌گه‌ڕێین كه‌كاری
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه بگرێته ئه‌ستۆی
خۆی، روونیشیكرده‌وه كه تائێستا 4 كۆمپانیا بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی پێوه كردوون، به‌ڵام
هه‌ر له‌گفتوگۆكردنین له‌گه‌ڵیاندا. چۆپی له
ئیمێله‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نووسیوه، به‌داخه‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می پێشوم كه‌به‌ناوی
"خۆشه‌ویستم چیت ناوبنێم" له‌كوردستان
بڵاونه‌بووه‌وه، ئۆرژیناڵكه‌یمان ته‌نها
له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام
ئه‌مجاره مه‌به‌ستمانه ئۆرژیناڵی سیدییه‌كه
له‌كوردستانیش بڵاوبكه‌ینه‌وه. وتیشی: بڕیاربوو
ئه‌م هاوینه له‌سه‌ر بانگهێشتی كه‌ناڵی كوردسات بۆ
سازدانی چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری بگه‌ڕێمه‌وه
كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی بوونی چه‌ند
گرفتێك و دوای ئه‌وه‌ی بانگهێشته‌كه‌ی كوردساتم
به‌ده‌ست گه‌یشت پێیان باش بوو بانگهێشته‌كه بۆ
سه‌ری ساڵ دوابخه‌ن .
|