|
دیمانه:هێمن عومه‌ر/ سامان فاروق Konline / چۆپی
ئه‌و ده‌نگه پڕ هه‌سته‌ی که به‌ماوه‌یه‌کی که‌م خۆی به
جه‌ماوه‌رێکی زۆری کوردستان ئاشنا کرد، ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌رده‌وام
جه‌ماوه‌ر چاوه‌رێی کار‌و به‌رهه‌می نوێی لێده‌کات ، بۆ کوردستان
ئۆن لاین له دیمانه‌یه‌کد اباس له به‌رهه‌می نوێ و وه‌ڵامی
چه‌ند پرسیارێک ده‌داته‌وه : . Konline/ بیرت له‌وه
نه‌کردوه‌ته‌وه بێیته‌وه له کوردستان ژیان ببه‌یته سه‌ر
؟ نه‌خێر، هێشتا خه‌ریکی خوێندنم ، بۆ پاشه‌ڕۆژیش نازانم،
زه‌حمه‌ته له ئێستاوه بڕیاری له سه‌ر بده‌م
Konline/
گۆرانیه‌کانت زۆر باسی شاری که‌رکوک ده‌که‌ن ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ
که‌رکوک له‌وه‌وه‌یه که شاری له دایک بونته یاخود له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که شارێکه به عه‌ره‌ب کراوه‌و غه‌درێکی زۆر له
میلله‌ته‌که‌ت تیدا کراوه؟ هه‌تا ته‌مه‌نی 3 ساڵییم له‌و
شاره‌دا ژیاوم، به‌ڵام زۆر که‌مم له‌و یادگاریانه له یاده،
کاتێک گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و شاره هه‌ستێکی سه‌یرم بۆ دروست بوو،
باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که بگه‌ڕێمه‌وه حاڵه‌تێکی له‌و شێوه‌یه‌م بۆ
درووست بێت ، له ڕێگه‌ی هه‌ولێره‌وه چوینه نێو که‌رکووکه‌وه،
که چاوم به ئاگره‌که‌ی بابه‌گوڕگوڕ که‌وت، خۆشه‌ویستییم بۆ
ئه‌و شاره هه‌ڵچوو، یه‌که‌م هێلانه خۆشه‌ویسته، به‌ڵام له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به بۆنه‌ی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی که له‌و
شاره‌دا ڕوویدا، لای هه‌موو کوردێک خۆشه‌ویسته و زۆر له
هونه‌رمه‌نده‌کانی دهۆک و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش گۆرانی بۆ
که‌رکووک ده‌ڵێن.
Konline/ئه‌و کلیپ و گۆرانیانه‌ی که
ئێستا ئافره‌ت ده‌کرێته ئامرازێک بۆ سه‌رکه‌وتنی کلیپه‌که چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنی. به‌ڕاستی بوونی ئافره‌ت نه‌ک هه‌ر له کلیپ
به‌ڵکوو له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا نابێت فه‌رامۆش بکرێت،
به‌ڵام به‌کارهێنانی وه‌کوو که‌ره‌سه‌یه‌ک ئه‌وه منیش له
گه‌ڵیدا نییم.
Konline/ چی به‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی
تاراوگه ده‌ڵێیت که نه‌بینراون تاکو ئێستا له یادێکی ئاهه‌نگی
جیهانی منداڵان و بێناوایان ته‌نها له بۆنه‌یه‌کی حزبی نه‌بێت
؟ به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کورد بۆ کۆنسێرت و ئاهه‌نگ و
ڤیستیفاڵه‌کان و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان، به بانگهێشت ده‌کرێت، گه‌ر
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که بۆنه‌که ڕێک ده‌خه‌نبانگهێشتی
هونه‌رمه‌نده‌که نه‌که‌ن، ئیتر هونه‌رمه‌نده‌که چیبکات،
خۆنابێت خۆی داوابکات بانگهێشتی بکه‌ن، بۆیه من به
که‌مووکوڕییه‌کی دانانێم له هونه‌رمه‌نده‌که‌دا ،
Konline/ پێت وانیه هونه‌ر و مۆزیکی کوردی ئه‌مڕۆ
داتاشینی هونه‌ری تورکی و فارسیه به ڕوکه‌شی ؟ تا
ڕاده‌یه‌ک با، به‌ڵام هونه‌ر هه‌رده‌م له گۆڕانکاریدایه ،
دڵنیابه هونه‌ری کوردی پێش هه‌زار ساڵ ئه‌م هونه‌ره نه‌بووه
،بۆیه ده‌بێت گۆڕانکارێکان به شتێکی گه‌ریب نه‌بینیین، گه‌ر
ڕه‌چاوی ڕه‌سه‌نایه‌تی بکرێت.
Konline/ وێنه‌کێش گه‌ر
تاسه‌ی عه‌شقی به‌دواوه بێت ... ده‌یکات به تابلۆ ئه‌ی گۆرانی
بێژ چی ؟ گۆرانی وتنییش لای من تاسه‌م ده‌شکێنێ زۆر جار گه‌ر
گرفتێکم هه‌بێت به‌گۆرانی وتنه‌وه خۆم خه‌ریک
ده‌که‌م.
Konline/ وه‌ک ژنه هونه‌رمه‌ندێکی کورد چی به
خێزان و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌ڵێت له‌مه‌ڕ خه‌فه‌کردنی ده‌نگی
تووخمی کچ له‌بواری گۆرانی وتن ؟ له کۆمه‌ڵگا
پێشکه‌وتووه‌کاندا گۆرانی گوتن تاوان نییه ، بگره جێی شانازی
بنه‌ماڵه و ده‌ورووبه‌ره‌که‌یه‌تی، وا خه‌ریکه له ناو
کوردیش‌دا ده‌بێته کارێکی هونه‌ری و شته‌که ئاسایی
وه‌رده‌گیرێت، گه‌ر سه‌یری ئێستا و ساڵی پار بکه‌یت هونه‌رمه‌ندی
ژنمان ڕووی له زیادییه. بۆ نموونه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی
عه‌ره‌ب ئومکه‌لسووم، له خانه‌واده‌یه‌کی ئاینی بوو ، که‌چی پێش
نیو سه‌ده ڕێگه‌ی پێدرا که ببێته ئه‌و هونه‌رمه‌نده
گه‌وره‌یه.
Konline/ خه‌ریک بوونت به کاری هونه‌ری
تاچه‌ند تارماییه‌کانی غوربه‌تی ڕه‌واندۆته‌وه ؟ کارکردنم
له بواری هونه‌ردا سه‌رقاڵییه‌کی یه‌کجار زۆری بۆ درووست
کردووم، به تایبه‌ت که من قوتابییم و کاری ڕۆژانه‌ی خۆم و
ئینجا هونه‌رییش. به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه زمانی کوردیمی
به هێز کردووه و هونه‌رمه‌ندانێکی زۆرم ناسی و زیاتر له ناو
که‌لتووره‌که‌ی خۆمم.
Konline/ بریار وابوو که ئه‌م
هاوینه له کوردسات بانگهێشت بکرێیته‌وه و سه‌ردانی کوردستان
بکه‌یته‌وه، ئه‌وه چی لێ به‌سه‌رهات. من بانگهێشتی ڕه‌سمی
کوردساتم گه‌یشته ده‌ست و هه‌موو شتمان بڕییه‌وه که ئه‌م
هاوینه چالاکی هونه‌ری بکه‌م له کوردستان ، وه‌کوو به‌رنامه‌ی
ته‌له‌ڤیزیۆن و کلیپ و کۆنسێرت. به‌ڵام له قۆناغی کۆتایی
بانگهێشته‌که‌دا ، کوردسات پێی باشبوو بۆ سێ مانگێک دوای بخات ،
له به‌ر گه‌رمای هاوین و چه‌ند گرفتێکی تر که هاتبووه پێشیان،
وه‌ڵامی ئێمه بۆ کوردسات ئه‌وه بوو که من قوتابیم و ناتوانم
سێ مانگی تر بگه‌ڕێمه‌وه گه‌ر ده‌تانه‌وێت دوای بخه‌ن ده‌بێت
هه‌تا سه‌ری ساڵ دوای بخه‌ن، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکمان
وه‌رنه‌گرتووهته‌وه له کوردساته‌وه،جارێک نازانم ئه‌و
بانگهێشته که‌ی سه‌ر ده‌گرێت.
Konline/چ پڕۆژه‌یه‌کی نوێ
ی هه‌یه چۆپی؟ مانگی ڕابردوو له ستۆدیۆی شانیا له شاری
ئۆپساڵه‌ی سوید کاری مۆسیقا و ده‌نگ خستنه سه‌ر گۆرانییه‌کان
ته‌واو بوون. ئێستا به‌دوای کۆمپانیایه‌کدا ده‌گه‌ڕێین که کاری
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، تا ئێستا
چوار کۆمپانیا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵمان کردووه و له گفتووگۆداین
له گه‌ڵیاندا. به داخه‌وه که به‌رهه‌می پێشووم (خۆشه‌وستم
چیت ناوبنێم؟) له کوردستان بڵاو نه‌بوه‌وه، ئۆرژیناڵمان ته‌نها
له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بڵاو کرده‌وه، ئه‌م جاره‌یان
مه‌به‌ستمانه ئۆرژیناڵ له کوردستانیش بڵاو بکه‌ینه‌وه. ئه‌م
به‌رهه‌مه‌م 14 گۆرانی له خۆ ده‌گرێت. -دوو گۆرانی به
زاراوه‌ی بادینی له ئاوازی هونه‌رمه‌ند ئیدریس
باله‌تاییه. - دوو گۆرانی‌یان له ئاوازی هونه‌رمه‌ند کاک
زیاد ئه‌سعه‌ده. - چوار گۆرانی‌یان له ئاوازی هونه‌رمه‌ند
کاک بورهان موفتییه. - دوو گۆرانی کرمانجی سه‌رووی تێدایه
که تێکڕا چوار گۆرانی فۆلکلۆرن. - یه‌ک گۆرانی ئینگلیزی
تێدایه له ئاوازی هونه‌رمه‌ند گۆران بورهان موفتییه. -
گۆرانییه‌کی کوردی تێدایه له سه‌ر ئاوازی یۆنانی. - دیۆتێک
له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند کاروان کامیل ، که ئه‌و گۆرانییه له
سیدی هونه‌رمه‌ند کاک کاروان کامیلیشدا بڵاو
بووه‌ته‌وه. سێتی که‌مانه‌کان شه‌ش هونه‌رمه‌ندن و چه‌نده‌ها
هونه‌رمه‌ندی به توانا به‌شداریان کردووه له‌م به‌رهه‌مه‌مدا و
هونه‌رمه‌ند کاک گۆران کامیل سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و
به‌رهه‌مه‌یه. تێکستی ئه‌و گۆرانییانه هینی ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ن ، فه‌رهاد شاکه‌لی، ئێدوار( د.که‌مال میراوده‌لی
کردوویه‌تی به کوردی)، فۆلکلۆر، ئیسماعیل خورماڵی، ئیحسان
فه‌تاح(باوکم) و که‌ریم باله‌تایی .
|